هەوڵەكانی ترامپ نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرز دەكاتەوە

ئابوری

02/04/2020‌ 3194 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەوڵەكانی دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا، نرخی نەوتی بەشێوەیەكی بەرچاو لەبازاڕەكانی جیهان بەرزكردەوە، ئەوەش دوای زنجیرەیەك دابەزین لەچەند رۆژی رابردوو.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ ئەمڕۆ پێنج شەممە نرخی نەوت بەرزبوونەوەی تۆماركردووە، بەشێوەیەك نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 2.81 دۆلار بەرێژەی 11.36% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 27.55 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان 2.03 دۆلار بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 22.34 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

دۆناڵد ترامپ چەند رۆژێكە دەستی بەچەند هەوڵێك كردووە، بۆ ئەوەی نرخی نەوت بەرزبكاتەوە، كە بەهۆی مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ماوەیەكە نرخەكەی دابەزیوە.

هەوڵەكانی ترامپ بەشێوەیەكە روسیاو سعودییە بگەن بەرێككەوتن بۆ كەمكردنەوەی بەرهەمی نەوتی‌و رێكخراوی "ئۆپیك+"یش رێككەوتنێكی نوێ‌ بۆ كەمكردنەوەی بەرهەم رابگەیەنێت.

هـ ـ ح