په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوای سلێمانی له‌باره‌ی شایسته‌ داراییه‌كانی وانه‌بێژان ئاگاداریه‌كی بڵاوكرده‌وه‌

کوردستان

03/04/2020‌ 599 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوای سلێمانی رایگه‌یاند، دواکەوتنی شایستە داراییەکانی وانه‌بێژان کە هۆکارەکەی ئاڵۆزی پڕکردنەوەی لیستەکان و وردبینی و کارەکانی گەنجینەی سلێمانی وهەندێ جاریش دواخستنی کارەکانتان بووەلەلایەن چەند خوێندنگەیەکەوە.

په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوای سلێمانی له‌ ئاگاداریەکدابۆ وانەبێژانی سنووری په‌روه‌رده‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌، "سەبارەت بەدواکەوتنی شایستەداراییەکانتان پێتان ڕادەگەیەنین کەهۆکارەکەی ئاڵۆزی پڕکردنەوەی لیستەکان و ووردبینی و کارەکانی گەنجینەی سلێمانی وهەندێ جاریش دواخستنی کارەکانتان بووەلەلایەن چەند خوێندنگەیەکەوە، ئێمە دڵنیاتان دەکەین کە سەرجەم مافەداراییەکانتان پارێزراوەو نافەوتێ".

باسی له‌وه‌شكردووه‌، سەبارەت بەدواکەوتنی کرێی وانەبێژی مانگەکانی ساڵی ۲۰۱۹ پێویستی بەڕەزامەندی نوێی وەزارەتی دارایی بووە کە چەند ڕۆژێک پێش ڕاگەیاندنی ئەم پشووانە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ڕەزامەندی و ڕۆتیناتی لەتەواوبووندابوو بەڵام بەداخەوە پشووی ڕاگەیەندراو کارەکانتانی دواخست.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوای سلێمانی ده‌شڵێت، وەزیری پەروەردە لەهەوڵدایە لەگەڵ وەزارەتی دارایی و لەلایەن وەزارەتەوە داوالە (ژمێریاری وانەبێژی) سەرجەم پەروەردەکان کراوە کە زانیاری و ئاماری تەواوی وانەبێژان بنێرنەوە بۆئەومەبەستە.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، "مەبەستمانە بڵێین کەتەنها پەروەردەی ڕۆژئاوانیە کە پارەی وانەبێژی بۆخەرج نەکراوە پێدەچێت لەهەندێ پەروەردە پارەی مانگێک پێشتر خەرجکرابێت ئەویش پەیوەندی بە ژمارەی وانەبێژانی ئەو پەروەردەیەوە هەیە".