شارپرێس:
نرخی نه‌وتی خاو له بازاڕه‌كانی جیهان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیاتر به‌رزبووه‌وه، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به 32.04 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی نه‌وتی خاوی برێنت 7% به‌رزبووه و نرخی یه‌ك به‌رمیل به 32.04 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
هاوكات نرخی نه‌وتی خاوی ته‌كساسی ئه‌مریكا له‌سه‌دا 1 به‌رزبووه‌وه و نرخی یه‌ك به‌رمیل گه‌یشته 25.6 دۆلار.
ئێواره‌ی دوێنێ پێنجشه‌ممه به كاتی هه‌رێمی كورستان دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا و محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی سعودیه په‌یوه‌نی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامدا و له‌باره‌ی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان گفتوگۆیان كرد.
دوای په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌كه تره‌مپ له پێگه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌كه په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و پێشبینی خۆی له كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت راگه‌یاند.
دوای ئەو وتانەی ترەمپیش نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوە و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 32.86 دۆلار و نرخی نەوتی خاوی تەکساسیش گەیشتە 27.3 دۆلار.