شارپرێس:
سه‌رۆكی ئاژانسی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی وڵاتانی ئۆپیك هێشتا هه‌نگاوێكی گه‌وره نییه.
فانیح بیرۆل، سه‌رۆكی ئاژانسی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند، "كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی وڵاتانی ئه‌ندام له ڕێكخراوی ئۆپیك هه‌نگاوێكی گه‌وره نییه، به‌ڵكو ده‌بێت هه‌نگاوه‌كان كۆگاكانی هه‌ڵگرتنی نه‌وتیش بگرێته‌وه".
له‌چه‌ند كاتژمێری ڕابردوودا جموجوڵه‌كانی ڕوسیا و سعودییه و ئه‌مریكا بۆ ڕێگریكردن له دابه‌زینی زیاتری نرخی نه‌وت چڕتر بوه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت ڤلادیمێر پۆتن، سه‌رۆكی ڕوسیا له‌گه‌ڵ کۆمپانیا نەوتییەکانی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە و بابەتی نرخی نەوتیان لەگەڵدا
تاوتوێدەکات.
ئه‌و هه‌نگاوانه له‌كاتێكدایه ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی نه‌وت به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی و یه‌ك به‌رمیل نه‌وت به 31.65 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
ڕ. ج