شارپرێس:
وهزارهتی ناوخۆی ههرێم ڕایدهگهیهنێت، بۆ ماوەی 48 کاتژمێر هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و پیادە بەتەواوی قەدەغە دەکرێت.
لهبڕیارهكهی وەزارەتی ناوخۆدا هاتووه، لە کاتژمێر 12:00ـی نیوەڕۆی رۆژی 4-4-2020هوه جێبەجێدەکرێت، "گشت مارکێت و نانەواخانەکان و ئەو شوێنانەی بۆ خزمەتی هاووڵاتییان رێگەپێدراون، دادەخرێن جگە لە دەرمانخانەی ئێشکگر کە کراوە دەبێت.
ئاماژه بهوهشدراوه، دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت بەمەرجێک وەزارەت و فەرمانگە پەیوەندیدارەکان پێویستە پێشوەختە هەماهەنگی تەواو لەگەڵ ژووری ئۆپەراسیۆنەکان بکەن و لەکاتی وەرگرتنی مووچە مەودای دوو کەس لە دوو مەتر کەمتر نەبێت.
وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت بڕیارەکان بۆ رێگرتنە لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەر کەسێک سەرپێچی بکات دەستگیردەکرێت و ئۆتۆمبێلەکەی دەستی بەسەردا دەگیرێت.
ڕ . ج