كێشە بۆ فڕۆكەكەی میسی دروست دەبێت

وەرزش

04/04/2020‌ 335 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كێشە بۆ فڕۆكە تایبەتەكەی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە دروست بووەو بەو هۆیەوە بەناچاری نیشتووەتەوە.

سەرچاوە هەواڵییەكان، فڕۆكەكەی میسی بەهۆی دروستبوونی كێشەی تەكنیكی لەفڕۆكەكەی لیۆنێل میسی، لەفڕۆكەخانەی برۆكسڵی پایتەختی بەلجیكا نیشتووەتەوە.

رۆژنامەی زە سەن بڵاویكردەوە، كێشەكە لەبەشی نیشتنەوەی فڕۆكەكە دروست، فڕۆكەكە بەناچاری نیشتووەتەوە، كە بەرێگەوە بووە بەرەو فڕۆكەخانەی تینیریفی لەكەناراوەكانی ئیسپان.

فڕۆكەكەی میسی لەفڕۆكەخانەی "زافینتیم" نیشتووەتەوە لەبەلجیكاو تائێستا دیارنییە، كێ‌ لەناو فڕۆكەكە بووەو لەو بارەوە زانیاری ورد نییە.

هـ ـ ح

بەپەلە