سلێمانی.. لەمزگەوتەكانەوە بانگەواز دەكرێت‌و زەنگی ئاگاداركردنەوەش لێدەدرێت

کوردستان

04/04/2020‌ 1168 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا بڕیاریدا، لە سەعات (١٢)ی نیوەڕۆی ئەمڕۆدا لەسنووری پارێزگای سلێمانیدا، بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقافی پارێزگای سلێمانی، لە مزگەوتەكانەوە پەیامی خۆپارێزیی و خڕاگریی‌و پابەندبوون بەڕێنماییە تەندروستی و كارگێڕیی و ئارامییەكان و قەدەغەكردنی هەموو جوڵەیەك بە پێی بەیانی ژمارە (٢٤)ی ساڵی ٢٠٢٠ی وەزارەتی ناوخۆ دەستپێدەكات.

لیژنەكە راشیگەیاند، لە هەمان كاتدا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی سلێمانییەوە لە سەعات (١٢)ی نیوەڕۆی ئەمڕۆدا، زەنگی ئاگاداركردنەوە بۆ هەمان مەبەست لێدەدرێت.

هەروەها رایگەیاندووە، كە پێویستە هەموو هاوڵاتیانی بەڕێزو كۆی داموودەزگاكان پابەندی تەواوی بڕیارو ڕێنماییەكان بن.

ئەمە لەكاتێكدایە، شەوی رابردوو وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، كە بۆ ماوەی 48 سەعات هەموو هاتووچۆیەك، چ بەئۆتۆمبیل چ بە پیادە قەدەغە دەكرێت.

هـ ـ ح