شارپرێس:
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ تووشبوویه‌كی كۆرۆنا له سلێمانی گیانی له‌ده‌ستداوه.
سه‌باح هه‌ورامی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی ئه‌مشه‌و له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "بەداخەوە ئەمرۆ هاوڵاتیەکی تر لەشاری سلێمانی کە تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو کۆچی دوایکرد".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دوای گیانله‌ده‌ستدانی قوربانییه‌كه، ئه‌نجامی پشكنینه پزیشكییه‌كان ده‌ریان خستووه، كه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه، به‌مه‌ش كۆی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان گیانیان له‌ده‌ستداوه، ژماره‌یان بوو به 3 كه‌س.
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له ئێستادا كۆی گشتیی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان 214 تووشبووە، لەو ژمارەیەش 74 کەس به ته‌واوی چاکبوونەتەوە و 3 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.