بانكی ناوەندی عیراق چەند هەنگاوێك بۆ كۆنتڕۆڵكردنی نرخی دۆلار ده‌نێت

عیراق

04/04/2020‌ 810 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەبەیاننامەیەكدا ئەیسەر جەبار، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندیەكانی بانكی ناوەندی عیراق رایگەیاند، چەند هەنگاوێكیان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی نرخی دۆلار ناوەو لە هەوڵیشدان، بۆ ئەوەی بەهەرشێوەیەك بێت نرخەكەی جێگیر بكەن.

بەرپرسەكەی بانكی ناوەندی عێراق رونیكردوەتەوە، بانكی ناوەندی عیراق، چەند كەسێك یاری بەنرخی دۆلار دەكەن، هەربۆیە پێشبینی دەكرێت لەم هەفتەیەدا كۆتایی بەپرسی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بهێنرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، كە بانكی ناوەندی لە رۆژانی داهاتوو دەست دەكات بەفرۆشتنی دۆلار  لەبازارەكانی عێراقدا.

ماوەی چەند رۆژێكە بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی لەبازاڕەكانی عیراق بەرێژەیەكی بەرچاو بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و گەیشتووه‌تە 128 هەزار دیناری عیراقی.
س.هـ

بەپەلە