شارپرێس:
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆوه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ته‌واوی له پارێزگاكان راگه‌یاندووه و بڕیاره تا كاتژمێر 12:00ی نیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه به‌رده‌وام ده‌بێت.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ئەمڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، "دوای ئه‌وه‌ی دوێنی ئه‌و راوێژمان كرد له‌گه‌ڵ پارێزگار و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان بۆ ئه‌وه‌ی پێداچونه‌وه به رێوشوێنه‌كان بكه‌ین، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كرا، كه مه‌ترسی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له زیاد بونه بۆیه ئه‌و بڕیاره‌ی دوێنی شه‌و درا پێداچونه‌وه به ته‌واوی ئه‌و پڕۆسه‌یه بكرێت".
باسی له‌وه‌شكرد، هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی كۆرۆنا له ئاستێكی به‌رزدایه، هه‌ندێك له هاوڵاتیان وه‌ك پێویست له مه‌ترسی ئه‌و ڤایرۆسه تێنه‌گه‌یشتوون، یان وه‌ك خۆی وه‌ریان نه‌گرتووه له هه‌رێمی كوردستان به پلان و به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه له سه‌ره‌تای بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه لیژنه‌یه‌كی باڵا پێكهێنرا و هه‌نگاوی پێویست گیرانه‌به‌ر و رێنمایی ده‌رچون.
بەپێی لیستەکە ئەم کەس و ئۆتۆمبێلانە بڕیاری قەدەغە نایانگرێتەوە:
یه‌كه‌م: کارمەندانى بانکى حکومى و گەنجینە بۆ دابەشکردنى موچە ڕێگرییان لێنەکرێت.
دووه‌م: وەزارەتى خوێندنى باڵا سبەى موچە وەردەگرن و رێگا بەکارمەندانى و هەڵگرى ناسنامەى ئەو وەزارەتە دەدرێت تەنیا بۆ سبەى یەکشەممە.
سێیه‌م: ئەمڕۆ ڕێگە دەدرێت بە چاودێرى کۆمەڵایەتى و کەمئەندامان چونکە موچەیات دابەشدەکرێت.
چواره‌م: تیمەکانى چاککردنەوەى کارەبا و ئاو
پێنجه‌م: پۆلیس و ئاسایش و زێرەڤانى کە لە ئەرکدان.
شه‌شه‌م: تیمەکانى شارەوانى.
حه‌وته‌م: ئەو ئۆتۆمبێلانەى خوادردن بۆ کەرەنتینەکان دەگوازنەوە.
هه‌شته‌م: ڕاگەیاندن و ڕاگەیەندنکاران کە لە ئەرکدان.
نۆیه‌م: ئۆتۆمبێلى گواستنەوەى نەخۆشیەدرێژخایەنەکان و بارە لەناکاوەکان.
ده‌یه‌م: ئۆتۆمبێلى دبلۆماتکاران و نەتەوەیەکگرتوەکان.
یانزه‌یه‌م: کارمەندانى تەندروستى و پزیشکەکان.