بەهۆی دەستکاریکردنی تەقەمەنییەوە کەسێک لە هەڵەبجە گیانی لەدەستدا

کوردستان

04/04/2020‌ 310 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: یاسین نادر
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، بەهۆی دەستکاریکردنی تەقەمەنییەوە دوو کەس لە سنووری هەورامان بوونەتە قوربانی.

ڕائید بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕیوەبەرایەتی پولیسی پارێزگای هەڵەبجە بە شارپرێس-ی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاخی شرامی سەر بەناحیەی بیارەی هەورامان، بەهۆی دەستکاریکردنی تە قەمەنییەوە کەسێک  گیانی لەدەستداوە، کە کارمەندی رێکخراوی MAG بووە.

وتیشی، لەم ڕووداوەدا هەروەها کەسێکی تەمەن 23 ساڵ برینداربووە، کە هاوڕێی گیان لەدەستداوەکەیە و لەبەر سەختی برینەکەی ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراوە.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە روونیشیکردەوە، لەئێستادا پەڕاوی لیکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە لە بنکەی پولیسی بیارەی هەورامانی بۆ ڕێکخراوە و لێکۆڵینەوە لەچۆنیەتی ڕووداوەکە بەردەوامی هەیە.