کاوە محەمەد: دەمانزانی هەرێم بۆ درێژەدان بە سیاسەنی تاڵانفرۆشیی، نەوت راده‌ستی بەغدا ناکات

عیراق

04/04/2020‌ 1289 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، بە هەوڵ و هیممەتی ئه‌وان مووچەی خەڵکی هەرێم لەململانێکانی نێوان بەغدا و هەولێر دوورخرایەوە، ئەوه‌شیان لەیاسای بودجەی ساڵی (٢٠١٩)دا جێگیرکرد، ده‌شڵێت، دەیانزانی و پێشبینییاندەکرد کە حکومەتی هەرێم بۆ درێژەدان بە سیاسەنی تاڵانفرۆشیی نەوت، بەپێی یاساکە 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە تەسلیمی بەغدا ناکات.

کاوە محەمەد، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌ نوسینێكدا له‌ وتارێكدا به‌ناونیشانی "دز ئاوا خاوەن ماڵ دەگرێت!" نوسیوویه‌تی، "ئێمە لەگەڵ هەندێ لە هاوڕێکانمان لەپەرلەمانی عیراق بەرگریی سەرسەختانە لەماف و مووچەی خەڵکی هەرێم دەکەین و بە پلەی یەکەم بە هەوڵ و هیممەتی ئێمەومانان مووچەی خەڵکی هەرێم لەململانێکانی نێوان بەغدا و هەولێر دوورخرایەوە و ئەمەمان لەیاسای بودجەی ساڵی (٢٠١٩)دا جێگیرکرد".

باس له‌وه‌شده‌كات، "دەمانزانی و پێشبینیماندەکرد کە حکومەتی هەرێم بۆ درێژەدان بە سیاسەنی تاڵانفرۆشیی نەوت. بەپێی یاساکە (٢٥٠) هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە تەسلیمی بەغدا ناکات، هەروایشی کرد، چونکە باکیان بە مووچە و ژیانی خەڵک نیە و گرنگ لای ئەوان نەوت و بۆریبەکان و گرێبەست و شیرینییەکان و ئەو قەرزانەیە کە کۆتاییان نایەت و لەپەنابانەوە گیرفانە بێ بنەکانی حزب و بەرپرسانی پڕ لەدۆلار دەکەن، هاوشانی ئەوەش لێرە بەرگری لەوە دەکەین کە ئەو پارەیەی لەبەغدا بۆ هەرێم دەنێردرێت، تەنها و تەنها هی مووچەیە و دەبێت بگاتە دەستی خەڵک، نەک ئەمەش دەسکاری بکرێت".

کاوە محەمەد ده‌شڵێت، "ئەوانەی بە ئاشکرا و رۆژی رووناک چەندین ساڵە دزی لە ماڵی خەڵک دەکەن، دێن پەلاماری ئێمەی خاوەن ماڵ و بەرگریکاریی مافی خەڵک دەدەن و بە هەندێك شێوازی سووکی موخابەراتییانە و وەک پیشەی ناشیرین و مەکشوفی هەمیشەییان، پەیج و ئەکاونتی ساختەمان بۆ دروستدەکەن و هەوڵدەدەن خۆڵ بکەنە چاوی خەڵک و راستیبەکان هەڵگێڕنەوە کە گوایە ئەوە ئێمەین لەبەغداوە هەوڵی بڕینی مووچەی خەڵکی هەرێم دەدەین، نەک ئەاون کە لەبەغدا شەڕی پۆست و پارە بۆ خۆیان دەکەن و لەهەرێمیش بوونەتە مۆتەکە بۆ مووچە و ژیان و ئازادیی خەڵک".

بەپەلە