وەزارەتی تەندروستی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

کوردستان

04/04/2020‌ 1047 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی تەندروستی په‌یامێك ئاڕاسته‌ی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی ده‌كات و رایگه‌یاند، ئێوە لەسەنگەری پێشەوەی ڕووبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنان کە هەڕەشە لەهەموو مڕۆڤایەتی دەکات لە جیهاندا.

وەزارەتی تەندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاندووه‌، "بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی خۆشەویست، خزمەت و شەونخونی و ماندووبونی ئێوە هەمیشە جێگای ڕێز و پێزانین و سوپاسی بێپایانی حکومەتی هەرێم و تەواوی خەڵکی کوردستانە".

باسی له‌وه‌شكردووه‌، ئەمڕۆ ئێوە لەسەنگەری پێشەوەی ڕووبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنان کە هەڕەشە لەهەموو مڕۆڤایەتی دەکات لەجیهاندا، هەرێمی کوردستان لەئێستادا بەقورسی ڕووبەڕوی ئەو مەترسیە بۆتەوە و لەو پێناوەدا ڕێوشوێنەکانی قەدەغەی هاتووچۆ توندترکراوە بەمەبەستی پاراستنی ژیانی هاوڵاتیانی خۆشەویست.

وەزارەتی تەندروستی ده‌شڵێت، هەروەک دەرکەوتووە بەهێزترین ڕێککار بۆ بەرەنگاربونەوە و کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشیەکە ڕاگرتنی جوڵە و قەدەغەکردنی هاتوچۆیە.

رونیشیكردووه‌ته‌وه‌، بەم بۆنەیەوە وێڕای دەستخۆشیمان، هەموو پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی دڵنیا دەکەینەوە کە هەمیشە جێگای ڕێز و سوپاسکردنن و بەوپەڕی ڕێزەوە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت لەکاتی جوڵە و هاتوچۆیان بۆ خزمەتی نەخۆش و ئەرکەکانیان بۆ چاڵاکیەکانی بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا.

هاوکات سوپاسی برایان و هاوکارانمان دەکەین لەهێزەکانی ناوەخۆ و پۆلیس و لایەنەکانی تر کە دڵسۆزانە بۆ ڕێکخستن و جێبەجێکردنی ڕێککارەکانی قەدەغەی هاتوچۆ لەهەرێمی کوردستان ئەرکەکانیان بە هەماهەنگی زیاتر دەبێت بۆ سەرکەوتن لەسەر قەیرانی نەخۆشی کۆڕۆنا.