تەندروستی هەڵەبجە‌ ئاماری پشکنینەکانی کۆرۆنای لە پارێزگاکە راگەیاند

کوردستان

04/04/2020‌ 939 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرس: یاسین نادر
بەڕێوبەری تەندروستی هەڵەبجە‌ ئاماری پشکنینەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە پارێزگای هەڵەبجە ڕاگەیاند و ئاشكرایكرد، تا ئێستا 404 پشكنینی كۆرۆنا ئه‌نجامدراوه‌.

د.ئازاد مستەفا بەڕێوبەری تەندروستی هەڵەبجە‌ ئامارەکانی تیمی وەرگرتنی نمونەی شیکاری تایبەت بە کۆرۆنا( COVID_19 )ی لە پارێزگای هەڵەبجە ڕاگەیاند و وتی، تا ئەمڕۆ 4\4\2020، سەرجەمی سامپڵ وەرگرتنەکان بۆ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەپارێزگاکە 402 پشكنین بووە، کە 18یان هەڵگری ڤایرۆسەکە بوون و ئەنجامیان پۆزەتیڤ دەرچووە.

ئاماژەی بەوەشدا، 327 کەسیش پشکنینەکانیان (نێگەتیڤ) بووە و 57 کەسی تریش لە چاوەڕوانی ئەنجامی پشکنینەکانیاندان.

بەڕێوبەری تەندروستی هەڵەبجە‌ لەبارەی ئاماری شوێنی وەرگرتنی سەمپڵەکانەوە دەشڵێت، لەکەرەنتینەکان 252 کەس، قاوشەکانی تایبەت بە کۆرۆنا 35کەس، لە بەرکەوتووانی توشبوان95کەس و لە بەنزینخانەو مارکێتەکان 20 کەس سەمپڵیان لێ وەرگیراوە. 

رونیشیكرده‌وه‌، 156 تیوبی VTMیان بۆ بەکارهاتووە، کە تیمێکی سێ کەسی بەسەرپەرەشتی د.محمد سوبحان ئەرکەکەیان جێبەجێکردووە.

ئەم ئامارانەی بەڕێوبەرایەتی تەندروستی پارێزگای هەڵەبجە لەکاتێکدایە، کە لە ئێستادا نزیکەی 48 کەس لەکەرەنتینەی شارەکەدان.