پەرەدان بەهێزە ناوەكییەكان كاری لەپێشینەی سوپای ئەمەریكا دەبێت

جیهان

06/04/2020‌ 354 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مارك ئیسپەر وەزیری بەرگری ئەمەریكا رایگەیاند، نوێكردنەوەی هێزە ناوەكییە ستراتیژییەكانی ئەمەریكا كاری لەپێشینەی سوپای ئەمەریكایە، كە ئەو وڵاتە هێزی ناوەكی لە دەریا و وشكانی و ئاسمانیشدا هەیە.

ئیسپەر لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسیویەتی: بەلای وەزارەتی بەرگری و دۆناڵد ترامپەوە  نوێكردنەوەی هێزە ناوەكییە ستراتیژییەكانمان گرنگییەكی لەڕاددەبەدەری هەیە بۆ پاراستنی گەلی ئەمەریكا و هاوپەیمانەكانمان.

ئەمەریكا هێزێكی ناوەكی گەورەی هەیە، كە لەدوای روسیا گەورەترین جبەخانەی ناوەكی لەسەر ئاستی جیهان هەیە.

هەروەها ئەمەریكا یەكێكە لەو چەند وڵاتەی جیهان، كە پێیان دەوترێت "سیانەی ناوەكی"، كە توانای ئەوە بە دەوڵەتەكە دەدات هێرشی ناوەكی كتوپڕ ئەنجام بدات،  ئەوە جگە لە توانای وەشاندنی گورزی ناوەكی دووەم ئەگەر هات و خۆی كەوتە بەر هێرشی ناوەكی.

سیانەی ناوەكی بەو وڵاتە ناوەكییە گەورانە دەوترێت، كە هێزێكی ناوەكی گەورەیان هەیە لە موشەك و بۆمبی ناوەكی پێكهاتووە و دەتوانرێت ئەو بۆمبانە لەسەریا و لەڕێگای ژێردەریاییە ناوەكییەكانەوە، یاخود لە ئاسمان و لەڕێگای مووشەكهاوێژە ستراتیكییەكان، یان لەڕێگای مووشەكی بالیستی جێگیركراو لەژێرزەمینەكانەوە بهاوێژێت.


وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی


 

بەپەلە