ڤایرۆسی كۆرۆنا جوڵە دەخاتە نێو پەیوەندییەكانی ئەمریكا و روسیاوە

مەلەفی تایبەت

06/04/2020‌ 980 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە، گۆڤاری "فزغلیاد" راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە دەربارەی رەنگدانەوەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان، بەوەی ئێستا هەڵواسراوە لەنێوان هاوكاری و خۆپەرستیدا.

بەپێی راپۆرتەكە، پێش دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا ڤلادیمێر پۆتینی سەرۆكی روسیا هاوكاری تەندروستی خستەڕوو بۆ ئەمریكا لە رووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنادا. 

هەر بەپێی راپۆرتەكە، پێش ئەوەیش، چین كەلوپەلی تەندروستی رەوانەی ئەمریكا كرد.

هەندێك لە شرۆڤەكاران وای دەبینن رێگایەكی نوێ دروست بووە بۆ گەرمكردنەوەی لەناكاوی نێوان سێكوچكەی واشنتۆن مۆسكۆ پەكین، كە بەگوێرەی قسەی ئەوان، بۆ رووبەرووبوونەوەی هەڕەشەیەكی هاوبەش، لە نێوان ئەو سێ پایتەختەدا هەستێكی ناوازە بۆ یەكگرتوویی هەیە.

لەو بارەیەوە، پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە كۆلیژی فەلسەفەی زانكۆی مۆسكۆی حكومی و توێژەر لەكاروباری ئەمریكی (پۆریس میگۆییف) وای دەبینێت، لە ئێستادا جیهان رووەو خۆپەرستی نیشتمانی هەنگاو نانێت، چونكە خۆپەرستی نیشتمانی سەرچاوەیەكی سەرەكییە بۆ هەموو نەهامەتییەكان.

ناوبراو لە درێژەی قسەكردنیندا بۆ گۆڤارەكە وتی: ئێستا جیهان رووەو یەكگرتوویی نیشتمانی دەچێت، بابەتەكە دۆخەكە بۆ ترامپ ئالۆزتر دەكات، كە بیرۆكەیەكی سەرەتایی نیشتمانی بە هەوادارانی گەیاند، لەبەر ئەوە، پێویستی بە راوێژكارەكانی هەیە پێی رابگەیەنن لەم چیرۆكەدا چۆن بە تەندروستی رەفتار بكات، ئەو لەسەر چەندین تولە رێگادا وەستاوە.

بەڵام بەڕێوەبەری زانستی یانەی ڤاڵدای (ڤیدۆر لۆكیانۆف) هاوڕای پۆریس نییە لەمەدا و واینابینن زیادەرۆیی لە نرخاندنی پیاوەتی ترامپ بەسەر مۆسكۆدا بكرێت، كە فڕۆكەیەكی زۆر گەورەی ناردووە بەگوێرەی گوزارشتی سەرۆكی ئەمریكا.

لۆكیانۆف وایدەبینێت دەرخستنی نیازی هاوكاری یەكتری، ئەڵقەیەكی تاك لایەنانەیە، بەڵام بە شێوەیەكی گشتی مەزاجەكان لە جیهاندا زۆر جیاوازن، ئەوەی ئێستا پەیوەندییە نێو دەوڵەتییەكان بەخۆیەوە دەبینێت، نیازی یەكگرتوویی و پشتیوانی ئاڵوگۆڕكردنی پێوە دیار نییە، بەڵكو زیاتر خۆپەرستی نیشتمانی زیاتر زاڵە.

لۆكیانۆف دەڵێت: ئاراستەیەك هەیە رووەو دروست كردنی سیاسەتێكی سەروەری زۆر توند، سیاسەتێك زیاتر فۆكەس دەخاتە سەر بەرژەوەندییە تایبەتەكان، ئاراستەیەكە بەماوەیەكی زۆر پێش هەواڵی ڤایرۆسی كۆرۆنا هەبووە. 

دەشڵێت: دەركەوتنی پیاوێكی وەك ترامپ لە ئەمریكا گەواهی دەرێكی زیندووە لەسەر ژینگەی نوێ لە جیهاندا، بەشێكی گرنگ لە كۆمەلگەكانی رۆژئاوا بە نمرە یەك لە وەرگرتنی هەستی جیهانگیری و گشتگیری وەستاون، ترامپ و ئەوانەی پێیان دەوترێت شەعبەوییە ئەوروپییەكان، تا ڕادەیەكی زۆر بەرهەمی ئەم ئاراستەیەن.

هەرچی كرملینە بە گەشبینیەوە لە دۆخەكە دەڕوانن هیوایان بە هاوبەشێتی و هاوكاری ئالوگۆڕ هەیە لە نێوان هێزە جیهانیەكاندا.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا