ڕەنگە یەكێتی ئەوروپا بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە هەڵبوەشێتەوە

ڕاپۆرت

06/04/2020‌ 1550 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە گۆڤاری "ئۆراسیا ئیكسپرت" دەقی چاوپێكەوتنێكی بڵاوكردووەتەوە دەربارەی ئەوەی رەنگە پەتای كۆرۆنا ببێتە هۆی هەڵوەشانەوەی یەكێتی ئەوروپا، كە ئیتالیا پێش ئەوانی تر لەیەكێتییەكە بچنە دەرەوە.

بەپێی راپۆرتەكە، سەرژمێریەكانی مردن بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە ئەوروپا ژمارەیەكی پێوانەیی تۆمار كردووە، لە ئیتالیا و ئیسپانیا و فەرەنسا، ژمارەكە گەیشتووەتە دەیان هەزار كەس.

لە وەڵامی پرسیارێكی گۆڤاری ناوبراودا، مامۆستای مێژووی نێودەوڵەتی لە پەیمانگەی لێكۆڵینەوە (پاریس)، (ماریۆ دیل پیرۆ) سەبارەت بەوەی لە ئەوروپا بەهۆی پەتای كۆرۆناوە چی دەگوزەرێت.

ئیتالیا چۆن دەڕوانێتە هەڵوێستی یەكێـتی ئەوروپا، هەڵوێستی برۆكسیلی چۆن وەرگرتووە؟ ئەو دەڵێت:

ئەمە خاڵی وەرچەرخانە و رەنگە كۆتایی ئەو لە خۆگرتنەوەیە بێت، كە كاریگەری نێگەتیڤی لەسەر سیاسەتەكانی یەكێتی ئەوروپا دانابێت لە دەیەی رابردوودا، بەڵام هەموو شتەكان لەسەر ئەوانە دەوەستێت، كە هەژموونیان بەسەر یەكێـتی ئەوروپاوە هەیە، واتە (ئەڵمانیا و دەستەبژێرەكانی).

ئەگەر یەكێتی ئەوروپا رێكار بگرێـتەبەر، ئەوا سیاسەتی دارایی لاواز دەبێت و جوڵەیەكی سەپێنراو هەیە بۆ رووبەرووبوونەوەی ئەو كورتهێنانەی لە ماوەیەكی نزیكدا تووشی دەبێت، بۆیە دەكرێت پرۆژەی زیندوكردنەوەی یەكێتی ئەوروپا زیندو بكرێتەوەو بخرێتە كار. 

ئەگەر ئەمەش روو نەدات، بگەڕێینەوە بۆ دۆخی لە ناكاوی پێشتر، ئەوا قورس دەبێت، ئەگەر بێت و ئاستەمیش نەبێت، هەستی ئەوروپی لەت لەتبوو یان دژە یەكێتی ئەوروپا كپ بكرێنەوە، ئەو كات دەرچوونی ئیتاڵیا ئەگەرێكی زۆر جدی دەبێت. 

رۆژنامەی "لا ستامپا" ی ئیتالی نووسیوویەتی ٨٠% ی ئەو هاوكارییانەی مۆسكۆ پێشكەشی ئیتالیای كردووە هیچ سودێكی نییە، لەبارەی ئەوە ئەو شارەزایە دەڵێـت:
روونە كە مشتومڕ دەربارەی ئەم بابەتە – تا ڕادەیەك توندو چڕە- بۆشاییەكە پێچەوانەی راگەیاندنەكان و گۆڕەپانی سیاسییە لە نێوان دەستەبژێری ئەوروپی و ئەتڵەسی كلاسیكیدا. 

رۆژنامەی " لا ستامپا" لە دڵی ئەمەدایە، گروپە نەتەوەییەكانی سەر بە روسیاش هاوكاریەكانی روسیا بەكاردەهێنن بۆ ئەوە بەكار دەهێنن، كە بڵێن ئەوروپا و یەكێتی ئەوروپا هاوكاری تەواو پێشكەشی ئیتاڵیا ناكەن. 

ئەم هێڵە پشتیوان كراوەی روسیا لە زۆربەی راپرسییەكاندا دەركەوتووە و باو بووە پێش قەیرانی كۆڤید-١٩، رۆژ لە دوای رۆژیش بەهێزتر دەبێت.

بەچاوێكی پۆزەتیڤ، ئەمەش بەگوێرەی راپرسیەكان، وەك دەستپێشخەریەكی بەخشندە، بەبەراورد لەگەڵ خۆپەرستی ژمارەیەك لە وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا و هۆڵەنداو ئەڵمانیا.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا