هەڤاڵ ئەبوبەكر: ئەگەر حكومەت لەكرێی موڵكەكانی خۆی خۆشبێت ئێمەش داوا لەخاوەن موڵكەكان دەكەین لەكرێی دوو مانگ خۆش ببن

کوردستان

06/04/2020‌ 668 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی دەڵێت: داوامان كردووە ئەندازەیەك خەرجی دیاریكراو دابنرێت بۆ ئەوانەی سەرچاوەیەكی ژیانیان نییە و ئەم دۆخە كاری زۆر لێكردوون بەهۆی وەستانی كاری ڕۆژانەیانەوە.

هەڤاڵ ئەبوبەكر دەشڵێت: دەبێت ئەو بڕە خەرجیەش وەزارەتی بازرگانی و پلان دانان دیاریبكەن، كە ئەندازەی پێداویستی مانگی خێزانێك چەندە؟

قسەكانی هەڤاڵ ئەبوبەكر لەمیانی گفتوگۆیەكی بووە لەگەڵ دەنگی ئەمریكا، كە دەشڵێت: پێشنیازیشمان بۆ حكومەت كردووە، كە لەكرێی عەقارات و موڵكەكانی خۆی خۆش بێت، بۆ ئەوەی ئێمەش داوا لەخاوەن موڵكەكان بكەین لە كرێی دوو مانگ خۆش ببن بۆ ئەوەی بەهەمووان بتوانین ڕووبەڕووی ئەم دۆخە ببینەوە و هەموو ئەو پێشنیارانەمان بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بەرزكردووەتەوە.

باسی لەوەش كردووە، كە هەركەس دوای چل و هەشت سەعاتەكە هاتەدەرەوە دەستكێش و كەمامكی نەبەستبوو بەڕاستی دەبێت بەسەرچاوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە سەیری بكەین، دەبێت سەرزەنشتی كۆمەڵایەتی بكرێت و و ڕێگای یاسایی بگرینەبەر دژی، مەرج نییە دەمامكی دەرمانخانەكان بن، بەڵكو كارێكی ئاسانە و هاووڵاتیان دەتوانن لەماڵەكانی خۆیان دروستی بكەن.

هـ ـ ح