عێراق لەلێواری جەنگ‌و پێكدادان
ئەمریكا لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاست كەوتە جوڵە

لە میدیاکانەوە

06/04/2020‌ 6098 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شرپرێس:
بەپێی زانیارییەكانی كەناڵی (فوكس نیوزی) ئەمریكی، لەماوەی سێ رۆژی رابردوو هیزەكانی ئەمریكا لەهەر یەك لە كوێت و بەحرین و ئیمارات و قەتەر  كەوتوونەتە دۆخی ئامادە باشی.

هەر بەپێی زانیارییەكان ئەمریكا  ٦٣ كەشتی گەلی جیایی ناردووەتە كەنداوی عەرەبی و ئیسرائیل لەماوەی رابردوو، كە ئەوەی تا ئێستا زانراوە بەشێكیان چەندین  هێزی جیاوازی ئەمریكی و چەكی بەرگری و بورجی  ئاماژەكان و ئاگاداری و سێ كەشتی فرۆكەی جەنگی و ٦٠ بارگاوی و موشەكی پاتریۆت و چەندین چەكی وێرانكەر لەخۆوە دەگرن.

زانیارییەكانی كەناڵەكە باس لەوەش دەكەن، كە  هێزەكانی ئەمریكا (١٩) بارگاوی و موشەكی پاتریۆتی لە كوێت و ١٠ بارگاوی و پاتریۆت لە بەحرین و ٢٣ یشی لە ئیمارات جێگیر كردون، بەشێكیشی لەسەر كەشتیگەلییەكانی نزیك لە ئیسرائیل و لوبنان جێگیركردون. 

هەروەك دوو لەو موشەكانەی لە دەریاچەی عومان جێگیركردون، هەروەها ئاماژە بەجێگیر كردنی موشەكی  (پاد) لەهەشت خاڵی سنووری ئیسرائیل، كە بۆ هەر شارێك چوار  لەو موشەكانە جێگیر كراوەن.

لە پێشهاتێكی نوێشدا (حیزبوڵا)ی لوبنانی تەواوی هێزەكانی خۆی لە سوریا رۆژی ٥ی ٤  كشاندووەتەوە بۆ سنوری لوبنان - ئیسرائیل ، هەروەك ٣٤ موشەكی ئێرانی لەسەر سنوور لەلایەن حیزبوڵای لوبنانی بەئاراستەی  ئیسرائیل جێگیركراون. 

هەرچی سەبارەت بەسوریایە بەپێ زانیاری راپۆرتەكە، روسیا بۆ ئەوەی لەسوریا تەواو جێگیر بێت، ڤلادیمێر پۆتینی سەرۆكی روسیا بریاری بەپەلە جێگیركردنی موشەكی (ئێس ٣٠٠) لەسوریا داوە.

ئێستا پرسیار ئەوەیە ئەو جوڵانەی ئەمریكا بۆچی و لەبەر چی؟ ئایا ئەمریكا دەیەوێت لەرێگای وەشاندنی موشەك تەواوی ئەو هێزانە لەرگ و ریشەوە دەربهێنێت یا ئامادەی جەنگێكی یەكلاكەرەوەیە لەگەڵ ئێران و گروپەكانی؟

پێشهاتەكانی عێراق
بەپێی دواین زانیاری ئێوارەی رۆژی ٥ ی ٤ ئەمریكا دواین یەكەی بەرەو عەین و ئەسەد پاشەكشە پێكرد و  داوایان لە سوپاو هێزەكانی ناوخۆی عێراق كردووە، كە نزیك و هاوبەش نەبن لەگەڵ گروپەكانی حەشد، ئەو نامەیە لەرێگای ئەفسەرە باڵاكانی عێراقەوە گەیەندراوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان جوڵەی فڕۆكەكانی ئەمریكا بەئاسمانی عێراق زۆر زیاتر بوون، هەموو ئەوانە ئاماژەن بۆ ئەوەی ئەمریكا بە هیچ جۆرێك كاندیدی ئێرانییەكانی قبووڵ نییە، ئێران بەئاشكرا دژایەتی (عەدنان زورفی) دەكات، كە دوا هیوای ئەمریكییەكان بوو، فەرماندەی نوێ سوپای پاسدارانی ئێران (ئیسماعیل قائانی) لەگەڵ لایەنە شیعەكان بەبێ سەدرو عبادی و عەلاوی كۆبووەتەوە، كە ناوبراو نەیتوانیوە هەریەك لە عەبادی و سەدرو عەلاوی و كوڕەكەی سەید سستانی (سەیدمحمد رەزا) ببینێت ، تا بگەنە رێكەوتن لەسەر ناوێك وەك جێگرەوە بۆ عەدنان زورفی، بەڵام دواجار دوای هەوڵێكی زۆر توانی لەگەڵ (ئەبو دوعا‌و ئەلعیساوی) فەرماندەی باڵی سەربازی رەوتی سەدر، كە سەرپەرشتیاری هێزی (سەریا سەلام) دەكات كۆببێتەوەو پەیامی ئێرانی داوە بۆ سەدەر لەبارەی رەتكردنەوەی لەلایەن ئێرانییەكانەوە ، لەترسی هێرشی ئەمریكییەكان  چوار جار شوێنی كۆبوونەوەكەیان گۆریوە، كە دواجار لە ماڵی حەكیم كۆبوونەتەوەو رێككەوتون دەنگ نەدەنە كابینەكەی (عەدنان زورفی).

هاوكات بۆ  هیوا بڕاوكردنی زورفی (موستەفا كازمیان) كاندید كردوەو، هەرچەندە كازمی  قبوڵكراوی شەقامە، بەڵام رازی نەبووە بە وەرگرتنی ئەو پۆستە تا ئامادەكردنی ئەم راپۆرتە، هۆكارەكەشی لەبەر ئەوەی كازمی نایەوێت بێ رەزامەندی ئەمریكییەكان بڕواتە ناو یارییەكی مەترسیداری سیاسی، كە چارەنووسی وەك عەلاوی بێت. 

كازمی بەم دواییانە چەندین جار ئێرانییەكانی بینیوە، لە شاری بەغدا لەدواین سەردانیدا لەماڵی عامری (عەلی شەمخانی) بینیوە، كازمی تا ئێستا لەلایەن ئەمریكییەكانەوە قبوڵكراو نییە، هەرچەندە ئێرانییەكان دوای قاسم سلێمانی و بەهۆی ئەو پەتایەی، كە سەرتاپای وڵاتەكەی گرتووەتەوە ئامادییەكانی لە عێراق كەمتربووەتەوە، بەڵام كاریگەری لەسەر ماڵی شیعەكان ماوە و بێ سلیمانیش دەتوانێت كۆیان بكاتەوە.

هەروەها (فۆرنیوس) بڵاویكردووەتەوە، ئەو هێزانەی ئەمریكا پەیان دەوتراێت هێزی (دوارۆژ) واتا "قیامەت"، بۆیە قیامەتی ئێران نزیكبووەتەوە، كە سەرتا لە عێراقەوە دەست پێدەكات.

هەرچەندە هێشتا پەرلەمانی عێراق كۆنەبووەتەوە بۆ دانگدان، یان دەنگنەدان بە كابینەی زورفی، بەڵام (عەدنان زورفی) بۆ پێگەی (بەغدادی نوێ) دەڵێت: من لەلایەن ئەندامانی پەرلەمانەوە كاندید كراوەم نەك ئێران یان وڵاتێكی دیكە. 

دەشڵێت: كوتلەی سادیقون و حیكمە بەشداربوون لەو لیژنە حەوت كەسییەی، كە واژوویان لەسەر كاندیكردنم كردووە.

هەروەها دەڵێت: بەم زوانە پەرلەمان كۆدەبێتەوە بۆ دەنگدان لەسەر كابینە وەزارییەكەم و بەدەست بەكاربوونی كابینەكەم عێراق لە ئاژاوەو دووبەرەكی و جەنگ و رووبەرووبونەوە بە دوور دەبێت. 

بەڵام لەگەڵ ئەوەش ئێوارەی رۆژی (٥ ی ٦ ) حەكیم و عامری و مالیكی رەتیانكردەوە دەنگی پێبدەن، هەرچی سونییەكان و سەدرو عەلاوی و كورد و هەندێك سەربەخۆییەكان پشتگیری لە (عەدنان زورفی)  دەكەن و زورفی كارنامەی حكومەتەكەی پێشكەشی پەرلەمان كردووە، لەئەگەری قبوڵنەكردنی و مانەوەی ئەم دۆخە عێراق دەكەوێتە بۆشایی دەستووریی.

چوار رۆژ لەمەوبەریش تەواوی هێزەكانی حەشدی شەعبی، كە خۆی لە گروپەكانی ( عصائب أهل الحق ، كتائب سید الشهدا‌و، حركە النجبا‌و، كتائب الإمام علی ، حركە اڵاوفیا‌و ، سرایا‌و عاشورا‌و، حركە جند الإمام ، سرایا الخرسانی) لەلایەن هێزە نزیكەكانی ئێران خراونەتە ئامادەباشی، كە ترسیان لە وەشاندنی گورزی گەورەی ئەمریكا هەیە. 

ئەو گروپانە رۆژی ٢٠٢٠/٤/٣، لەبەیاننامەیەكدا عەدنان زورفیان بە بەكرێگیراوی ئەمریكا تۆمەتباركردو رۆژی ٤ ی ٣ (محەمەد غەبان) سەرۆكی كوتلەی فەتح هەرەشی لەسەرۆك كۆمار (بەرهەم ساڵح ) كرد بە پێشلكاری دەستوور تۆمەتباری كرد، كە ئەوان خۆیان بە گەورەترین كوتلە ناو دەبەن و دەبێت ئەوانیش كاندیدیان هەبێت، لەسەر هەمان پێشهات بەپێ سەرچاوەیەك چەند سەركردەیەكی حەشد ماوەیەكە خۆیان حەشارداوە، كە هەندێكیان هەڵاتون بۆ ئێران و لوبنان، ئەوە جگە لە لیستی سزای ئەمریكییەكان، كە ئامادەی كردووەو پەیوەستە بەچاوەروانی دەنگدان بە كابینەی عەدنان زورفی، جارێك تا ئێرە ئەمریكا بس فشاری كردوە، مەبەستیەتی شیعەكان خواستی ئەو فشارە قبوڵ بكەن .  

پرسیار ئەوەیە ئایە ئەمریكا بۆچی ئەو هەموو هێز و چەك و موشەكانە لە كەنداو جێگیر دەكات، كۆكردنەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە یەك شوێن لە عێراق و هۆشداریەیكانی لە خۆڕانین ، زەنگی ئاگاداریەكانی ئەمریكا لە عێراق زۆر مەترسیدارن و چیتر بەدوای عێراقێك دانانیشێت خەرجییەكانی بڕوات بۆ گیرفانی ستونی بەرپرسانی عێراق لەبەرگی ئێرانیدا، بۆیە گۆرانكاری گەورە لەعێراق و ناچەكە روودەدەن، كە نازانێرێت دەرهاوێشتەكانی چین.
 
ئامادەكردن: كەوگەز رەحمان