جەنگی ئاسمانی لەسەر تاران.. J-1 بەسەر مێگ-٣٥ی روسیدا سەردەكەوێت

مەلەفی تایبەت

08/04/2020‌ 3607 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە، گۆڤاری "سفوبودنایا پریسا" راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە بەوەی رەنگە تاران لە جیاتی فڕۆكەی روسیا فڕۆكەی جەنگی چینی بكڕێت.

بەپێی راپۆرتەكە، گۆڤاری سەربازی شرۆڤەیی ئەمریكی (میلیتەری وۆچ) باسی لە بڕیارێكی تاران كردووە بۆ بەهێز كردنی هێزە ئاسمانییەكانی بە شێوەیەكی خێرا و بە نوێترین فرۆكەی شەڕكەر.

هەر بەپێی راپۆرتەكە، بەوەشی رۆژئاوا دوورە لە لیستی ئێراندا بۆ هاوردەكردنی كەلوپەلی سەربازی، ئەوا بۆ تاران هیچ وڵاتێك نامێنێتەوە جگە لە روسیا و چین وەك دوو وڵاتی سەرەكی بۆ هێنانی فرۆكەی شەڕكەر.

دیارە تاران پێویستی بە فرۆكەی دوور مەودا نییە، فارسەكان لە ئێستادا خاوەن رۆكێتی وردی ئاست بەرزو فڕۆكەی بێ فرۆكەوانی قورسە بۆ لێدانی دوژمنەكانی. 

لەبەر ئەوە، بەلای ئەوانەوە زۆر گرنگە ئاسمانەكەی بپارێزێت، ئەویش بە هۆی فڕۆكەی كلاسیكییەوە، دوای ئەوەش، تەماشای توانای خۆیان دەكەن بۆ كڕینی، یان مێگ-٣٥ ی دوو مەكینە، یاخود جی-١٠ی یەك مەكینە. 

هەردوو فڕۆكەكەش لە نەوەی ++4  ن، و بە ئاسانی دەتوانرێت لەگەڵ تۆڕی بەرگری ئاسمانی ئێرانی رێكبخرێن و نرخەكەشیان لە یەكتری نزیكن، لەگەڵ ئەوەی فڕۆكە چینیەكە نرخەكەی هەرزانتریشە، بەڵام ژمارەی كەمە.

لە دیدی سەربازییەوەو بەگوێرەی خەمڵاندنی (میلیتەری وۆچ)، لە ئەمرۆدا مێگ-٣٥ لە جی-١٠ باشترە، لەگەڵ ئەوەدا، گۆڤارە ئەمریكییەكە پێشبینی ئەوە دەكات ئێران لە كۆتاییدا جی-١٠ پەسەند بكات، ئاماژەش بەوە دەكات میدیاكانی ئێران بە توندی دەستیان كردووە بە رەخنەگرتن لە روسیا لەسەر یاریە دوو سەرییەكەی (لەتەكتان و لە تەكمان). 

هەرچی تایبەت بە چینە تەنیا چەند وشەیەكە و دڵنیایدانە لەسەر هاوڕێیەتیەكی پاك و بێگەرد، لەگەڵ ئەوەی چین هاوبەشی یەكەمی بازرگانی ئەمریكایە و ڤایرۆسی كۆرۆناش لەو وڵاتەوە گەیشتە ئەمریكا.

بەمشێوەیە، ئەگەر بێت و فڕۆكەكەی چین لە جەنگی ئاسمانی تاراندا بەرانبەر مێگی روسی بدۆڕێت (لە رووی بازرگانییەوە)، ئەوا تەنیا یەك مانای هەیە: فڕۆكەكەمان بەسەر ئەوی چیندا سەركەوت و ئەمەش بۆ كەس روون نابێت، وەك ئەوەی لە رابردوویەكی نزیكدا روویدا.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا