لەئێران ئاماری چاكبوونەوە لەڤایرۆسی كۆرۆنا روو لەزیادبوون دەكات

جیهان

08/04/2020‌ 659 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
د. كیانووش جیهانپوور وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، لەدوێنێوە تا ئەمڕۆ (24 سەعات) بەپێی ڕاپۆرتی 90 ناوەندی پشكنینی تەندروستی لەوڵات، 1997 تووشبووی دڵنیایی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەئێران تۆماركراوەو كۆی گشتی تووشبووان بەڤایرۆسەكەش، بۆ 64.586 كەس لەوڵاتدا بەرزبووەتەوە.

ئەو ڕاشیگەیاند، بەگشتی لەماوەی 24 سەعاتی ڕابردوودا 121 كەس بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە و كۆی گشتی كۆچكردووانی ڤایرۆسەكەش لەئاستی وڵات بە 3993 كەس گەشتووە.

جیهانپور لەبارەی ئاماری چاكبووان لەڤایرۆسی كۆرۆنا لەئێران ڕایگەیاند، لە ئێستادا دۆخی چاكبووان بەرەو گەشەكردنێكی باش دەڕوات و 29.812 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووەو چاكبوونەتەوە.

هەروەك ڕوونیشیكردەوە، لەئێستادا نزیكەی 3.956 بەهۆی دۆخی ناجیگیریان لەتووشبوون بەڤایرۆسەكە لەبەشی چاودێری چڕدا خەوێنراون. 

لەبارەی پشكنینەكانیش بەگشتی لەوڵاتی ئێران ڕایگەیاندووە، تائێستا 220.975 پشكنینی تایبەت بەكۆرۆنایان لەوڵاتدا ئەنجامداوە.

وەرگێڕان: یاسین نادر


بەپەلە