عادل عەبدولمەهدی باس لەهۆكاری كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا دەكات

عیراق

09/04/2020‌ 1491 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەمریكا یاداشتێكی فەرمی پەیوەست بە بڕیاری بنیاتنانی پەیوەندی ستراتیژی و دووبارە بڵاوەپێكردنەوەی هێزكانی ئەمریكا لە عێراق داوەتە حكومەتی بەغدا، بۆ ئەوەش دەست بەگفتوگۆ دەكرێت.

عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی كاربەرێكەری عێراق رایگەیاند، یاداشتەكەی ئەمریكا بەرەپێشچوونێكی گرنگە لە پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات و سەقامگیری ناوچەكە، بەبێ ئەوەی هیچ زانیارییەك لەبارەی ناوەڕۆكی یاداشتەكەی ئاشكرابكات.

عادل عەبدولمەهدی راشیگەیاند، بەم دوایانە پەیوەندی لەنێوان گەورە بەرپرسانی هەردوو وڵاتدا هەبووەو جەختیشیكردەوە، كە هێزەكانی ئەمریكا بەهەماهەنگی لەچەند ناوچەیەك كشاونەتەوە.

باسی لەوەش كردووە، بنەمای پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات پێویستە بەشێوەی ئاسایی بێت نەك دوژمنكارانە و لە بەرژەوەندی ئەمریكا و عێراقدایە وەك هاوبەش و دۆست بمێننەوە لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییەكانی ناوچەكە و جیهاندا.

عادل عەبدولمەهدی ئاماژەی بەوەشكرد، كە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی تایبەت بووە بە تاوتوێكردنی دۆسییەی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و ئەمریكا و داهاتووی هەماهەنگی ئابووری و ئاسایش لە نێوان هەردوو وڵاتدا.

هـ ـ ح