شارپرێس:
ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری عێراق سكاڵایه‌ك دژ به فوئاد حوسێن، وه‌زیری دارایی عێراق ئاڕاسته‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی نوسراوێك كه ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه و واژۆی 25 په‌رله‌مانتاری عێراقی له‌سه‌ره، سكاڵایه‌ك دژ به فوئاد حوسێن، وه‌زیری دارایی عێراق به‌رزكراوه‌ته‌وه كه به‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه "فوئاد حوسێن و به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ژمێریاریی به‌ئه‌نقه‌ست دارایی گشتییان به‌هه‌ده‌رداوه و زیاتر له شه‌ش ترلیۆن دیناریان ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم كردووه، له‌كاتێكدا هه‌رێم پابه‌ندی یاسای بودجه نه‌بووه".
هه‌ر به‌گوێره‌ی نوسراوه‌كه ئه‌و په‌رله‌مانتارانه ده‌ڵێن "حكومه‌تی هه‌رێم ڕێگریده‌كات له‌وه‌ی دیوانی چاودێری دارایی وردبینی له حساباتی كۆتایی ساڵی هه‌رێمی كوردستان بكات".
ڕ . ج