بۆچی دیموكراتەكانی ئەمریكا دەیانەوێت ڕژێمی ئێران ڕزگاركەن؟

لە میدیاکانەوە

28/04/2020‌ 1750 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: لوقمان غەفوور
ڕۆژنامەی ھێڵ لە ژمارەی ٢٦ی نیسان لە ڕاپۆرتێكدا لە ژێر ناوی "بۆچی دیموكراتەكان دەیانەوێت ڕژێمی ئێران ڕزگار بكەن؟" نووسیویەتی: "لەم كاتەدا ڕژێمی ئێران-ی داپڵۆسێنەر لەژێر فشاری زیاتری ناوخۆدایە و ڕۆژانەش دەست بەسەر تواناكانیدا دەگیرێت، بەڵام دیموكراتەكان پێشبڕكێی پلانداڕێژی لەسەر ئەوە دەكەن بۆ ئەوەی سزاكان لەسەر ئێران سوككرێت تا دەسەڵاتەكانی زیادكاتەوە".

ھەروەھا ئاماژەی بەوەداوە لەپایزی ساڵی رابردووەوە، لە ناڕەزایی جوامێرانەی ئێرانەوە، لە تارانەوە ھوتافی "مەرگ بۆ ئەمریكا" گۆڕدرا بۆ "مردنی دیكتاتۆر" و "نامەنەوێت ئایەتوڵڵا"، ئەگەر عەلی خامەنەیی كۆنترۆڵی لەدەستدا بەھۆی مردنی زۆری كۆرۆنا ڤایرۆسەوە، ئەوا دەشێت ئەوە تاكە سوودی پەتاكە بێت.

لە ٩ی نیسان، سیناتۆر دیان فاینشتاین لە ویلایەتی كالیفۆرنیا داوا لە سەرۆك دۆناڵد ترتمپ دەكات، كە ڕێگری نەكات لەو داوایەی ئێران، كە ٥ ملیار دۆلار قەرز وەرگرێت بۆ ھاوكارییە مرۆییەكان لەلایەن سندوقی دراوی نێودەوڵەتییەوە.

ئەمە لە كاتێكدایە، كە ٢٦ ئادار، ١١ ئەندامی ئەنجوومەنی پیران لە دیموكراتەكان داوا لە مایكل بۆمپیۆ وەزیری دەرەوە و ستیڤن منوشین وەزیری خەزێنەی ئەمریكا دەكەن، داوا بكەن، كە ترتمپ سزاكانی سەر ئێران ھەڵبگرێت.

ئەو ئەندامانەی پیران گفتوگۆ لەسەر ئەوە دەكەن، كە سزاكانی سەر ئەمریكا ڕێگرە لە ناردنی پێداویستییە مرۆیی و پزیشكییەكان بەئازادی نەك تەنیا بۆ ئێران بەڵكو بۆ فێنزوێلا-ش كە زۆر پێویستیان پێیەتی.

ئەم تێڕوانینەی دیموكراتەكان باكگراوەندێكی مێژوویی ھەیە، كە پێشتریش لەسەردەمی ئیدارەی بۆش ھەمان سیناریۆ روویداوە، پێگەی دەیلی بێست نوسیویەتی: ئەندامەكانی ئەنجوومەنی پیران بۆ سەرنجراكێشانی ڕای گشتی ھەمان سیناریۆی ساڵی ٢٠٠٣ ئەھێننەوە بەرچاو كاتێك بەھۆی بومەلەرزەیەكەوە ٢٦ ھەزار كەس لە ئێران مرد، ئیدارەی بۆش باوەڕی وابوو، كە بەشێوەیەكی كاتی سزاكان ھەڵگرێت و ١٥٠ ھەزار تۆن ھاوكاری و پێداویستی پزیشكی و زیاتر لە ٢٠٠ كارمەندی فریاكەوتنی بەفڕۆكەیەكی سەربازی بگەیەنێتە ئێران بۆ ھاوكاری گەلی ئێران.

بەپێی ڕاپۆرتەكەی دەیلی بێست ئەم جۆرە كارانە دەرخەری ئەوەن، كە ئەمریكا پێش ھەموو شت گرنگی بە پاراستنی ژیانی مرۆڤ دەدات.

ئەو ١١ئەندامەی ئەنجوومەنی پیران ساڵی ٢٠١٢ شیان بیرناچێتەوە بەھۆی بومەلەرزەیەكی دیكەوە، وەزارەتی خەزێنە داوایەكی لەئۆباما كرد بەشێوەیەكی كاتی سزاكانی سەر ئێران ھەڵگرێت.

بەڵام ڕۆژنامەی ھێڵ پێیوایە ئەگەر ھاوكارییەكانی ئەمریكا ئەنتی - ئەمریكانیزم لاواز دەكات، ئەی بۆچی پیاوانی ئاینی ئێران بەردەوامن لەسەر دەسەڵات لە ئێران؟ بۆچی لە ٢٠٠٣ و ٢٠١٢ كۆتاییان نەھات دوای ئەو بەزەییانەی پێیان درا. بۆچی ئەو یارمەتییە مرۆییانەی ئەمریكا نەبووە ڕێگرینەكردن لە سەر گێڕانەوەی چیرۆكی (شەیتانی گەورە).

لەوە دەچێت دیموكراتەكان بێئاگا بن لەوەی، كە ھەقیقەتێكی باوەڕپێكراو ھەیە ھاوكارییەكی بێشومار گەیەندراوەتە ئێران، بەڵام ونە، ڕۆژی ٢٣ ئادار، مایكل پۆمبیۆ ئاشكرای كرد، كە زیاتر لە ملیارێك یۆرۆ، كە تایبەت دراوە بە ئێران بۆ ڕوبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا ڤایرۆس ونە، ھەموو ئەو كەلو پەلو پێداویستیانەی بۆ نەخۆشخانەكان دەكڕردرێن لە بازاڕی ڕەش دەیانكڕن.

ڕۆژی ٢٨ ی ئادار، پۆمبیۆ لە گرتەیەكی ڤیدیۆیدا لە پێگەی وەزارەتەوە ئاماژەی بە حەسەن ڕۆحانی كرد، كە لە ھەوڵێكی بێوچاندایە بۆئەوەی ڕای گشتی جیھان بگۆڕێت بەلای خۆیدا، وتیشی: ھەوڵەكانی ڕوحانی پێشوەختە بۆ لابردنی سزاكان كە ھیچ پەیوەندی بە پەتای كۆرۆنا ڤایرۆسەوە نییە.

ھەتا عەبدیل عەزیز گەورە بەرپرسی وردبینی ژمێریاریی لە ئێران ئەم گرفتە ھەڵەماڵێت و لە ڕاپۆرتێكدا ڕۆژی ١٤ ی نیسان ئاماژە بەوە دەدات ٤ملیار و ٨٠٠ ملیۆن دۆلار دیار نەماوە لە بودجەی دەوڵەت بە ھۆی گەندەلییەوە. ئەمەشی وەك ئاگاداركردنەوە داوە بە ڕۆحانی.

كەواتە دەرخەری ھەموو ڕاستییەكان ئەوەیە كە چەند نەرمی بنوێنرێت بەرامبەرئێران، ئەو زیاتر پەلئەھاوێتە ناو كاروباری دەوڵەتانی دراوسێ و تێكدانیان. بە پێچەوانەشەوە تا سزاكان لە سەری توندتر بن ئەو ھیلاكتر و پەشێو تر ئەبێت، نەك بەو تێروانینەی دیموكراتەكان كارئاسانی بۆ ئیران بكرێت.