فۆسی لەدژوارترین كاتدا بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا دەرمانی رێمدێسڤێر-ی پێباشە

لە میدیاکانەوە

30/04/2020‌ 492 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: لوقمان غەفوور
پەیمانگای نیشتمانی بۆ نەخۆشییە ھەستەوەریی و گواستراوەكان، دوانیوەڕۆی رۆژی ٢٩ نیسان دانی بەوادانا، كە داتا نوێیەكان دەریخستووە ئەو كەسانەی بەتوندی تووشی كۆرۆنا ڤایرۆس بوون و چارەسەری (رێمدێسڤێر-Remdesivir) یان دراوەتێ، خێراتر چاكبوونەتەوە لەوانەی، كە چارەسەرەكەیان وەرنەگرتووە.

بە پێی گەشتی ھەواڵێكی كەناڵی ئەی بی سی نیوز، د. ئەنتۆنی فۆسی، بەڕێوەبەری پەیمانگاكە رایگەیاند، داتاكان دەریانخستووە (رێمدێسڤێر-Remdesivir) كاریگەرییەكی روون و ئاشكرا و گرنگی ھەبووە لە كەمكردنەوەی ماوەی چارەسەركردنەكە.

وتیشی: لە ئەنجامی سەرەتایی تاقیكردنەوەكاندا دەركەوتووە، كە باشبوون و چاكبوونەی نەخۆشەكانی كۆڤید ١٩، لە ١١ڕۆژ تێپەڕی نەكردووە.

فۆسی لە كۆشكی سپی لەبەردەم دۆناڵد ترامپ و میدیاكاندا دوپاتیكردەوە، كە ئەمە چارەسەری ١٠٠٪، نییە، بەڵام ٣١٪ ی ئەو تووشبوانە چاكدەكاتەوە، كە دۆخیان زۆر خراپە. 

هەروەها وتی: ئەوەی گرنگە دەرمانەكە ڕێگری لەتەشەنەسەندنی ڤایرۆسەكە دەكات.

هاوكات لە ئەنجامی توێژینەوەی پەیمانگاكەدا دەركەوتووە، كە دوای وەرگرتنی رێمدێسڤێر، ڕێژەی مردن دابەزیوە بۆ ٨٪.

ھەمیشە كاریگەری وردی دەرمانەكان بە تەواوی ناخرێتەڕوو، بۆیە فۆسی دەڵێت: "كاتێك بەڵگەی ئاشكرامان ھەبوو، كە دەرمانەكە كاری خۆی دەكات، ئەوا پابەندبوونێكی ئەخلاقیمان لەسەرە بە خێرایی ئەو دەرمانانە بوەستێنین، كە بە ھەرەمەكی بەكاردێت بۆ كۆرۆنا ڤایرۆس".

ئیدارەی خۆراك و دەرمان-ی ئەمریكی تا ئێستا ڕەزامەندی نەداوە لەسەر ھیچ چارەسەرێك لەپێشتر بۆ رووبەروبوونەوەی كۆرۆنا ڤایرۆس، بەڵام بەپێی ھەواڵێكی زە نیویورك تایمز ئیدارەی خۆراك و دەرمان لە پلانیدایە ڕێگەبدات، كە (ڕێمدێسڤێر-Remdesivir)  وەك حاڵەتی ئیمێرجنسی بەكاربھێنرێت.

بەپێی نیو یۆرك تایمز، كە لەبەرپرسێكی ئیدارەكەوە وەریگرتووە لەچەند ڕۆژی داھاتوودا ئیدارەكە ئەو ڕێگەپێدانە بڵاودەكاتەوە.

فۆسی، كە لە هەمانكاتدا تیمی بەرەنگاربوونەوەی كرۆنا ڤایرۆس لەئیدارەی ترتمپ، لەھەواڵێكی دەستپێشخەردا ڕایگەیاند، ئەنجامی تاقیكردنەوە مەیدانیەكانیان لەسەر دەرمانی (رێمدێسڤێر-Remdesivir)  ئەوەی چنگخستوون، كە ریمدێسڤێر چارەسەرێكی تاقیكراوەیە دژی كۆرۆنا ڤایرۆس، كە ئەمە ھەواڵێكی دڵخۆشكەرە.

فۆسی لەنێو كۆشكی سپییەوە بە ڕۆژنامەنووسانی وت: پێویست بە ھیچ تاقیكردنەوەیەكی تر ناكات.

بەگشتی پزیشكان و پسپۆرانی نەخۆشییە بڵاوەكان دڵخۆشن بەو ڕاگەیاندنەی فۆسی، چونكە ئەو ڕەزامەندی دەرنەبڕیوە بۆ ھیچ دەرمانێكی تر، كە لەپێشتردا باسكرابێت. بۆیە د. ئەنتۆنی فۆسی تا رادەیەك پاڵپشتی ئەم دەرمانەی كرد.

ھەروەھا ئیدارەی خۆراك و دەرمان - ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا، كە لەڕێگەی سی ئێن ئێن-ەوە رایگەیاند، وتووێژیان لەگەڵ كۆمپانیای (Gilead Sciences) كردووە، كە بەرھەمھێنەری دەرمانەكەیە بۆ بەردەستخستنی بڕێكی زۆر لە دەرمانەكە.

د. مایكل فیلبرباوم وتەبێژی ئیدارەی خۆراك و دەرمان دەڵێت: وەك بەشێك لە ئەركی ئیدارەی خۆراك و دەرمان پێویستە پەلە بكەین لە پێخستن و دەستەبەركردنی چارەسەری كۆڤید ١٩ بۆیە گفتوگۆكان لەگەڵ كۆمپانیای بەرھەمھێنەر كۆتایی ھاتووە بۆ دەستەبەركردنی رێمدێسڤێر".

ھەروەھا د. ئەنتۆنی فۆسی لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەی ھێڵ ئەوەی ئاشكرا كردووە، كە (رێمدێسڤێر) لە سەر ١٠٩٠ كەس تاقیكراوەتەوە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و تا ڕادەیەكی باشیش ئەنجامی ھەبووە.

ھەر دوابەدوای ڕاگەیاندنەكەی د. فۆسی، رێكخراوی تەندروستی جیھانی لەسەر ئەزموونەكەی ئەمریكا راگەیاندنێكی بڵاوكردەوە، خاتوو ماریا ڤان كیرخۆف، بەڕێوەبەری ھونەری WHO وتی: بەشێوەكی گشتی، نەك تاكە توێژینەوەیەك، بەڵكو زۆر تۆێژینەوە ئەوەی پێداوین كە بەم دەرمانە گۆڕانكاری ئەبێت".

لەلایەكی بەپێی كۆدەنگی ڕێكخراوەكە ئەم دەرمانەیان پێباشە. د. مایك ڕایان بەڕێوەبەری جێبەجێكاری پرۆگرامی ئیمێرجنسی WHO وتی:"دەتوانین لەسەر ھەندێك بڵاوكراوەی توێژینەوەكان وەك چارەسەرێكی كۆتایی، بڕیاری لێبدەین".

لەگەڵ ئەم ھەنگاوە گەورەیەدا، دوو توێژینەوە كۆمپانیای (Gilead Sciences) ی تووشی دڵەڕاوكێ كردووە، كە نەتوانێت بە ژمارەیەكی گەورە دەرمانەكە بەرھەمبھێنێت، توێژینەوەی یەكەمیان، ئەوەیان بۆ دەركەوتووە كە نەخۆشەكان بە ١٠ ڕۆژ چاكدەبنەوە لەكاتێكدا كاریگەری ئەم دەرمانە بۆ چاكبوونەوە نابێت لە ٥ ڕۆژ زیاتر بێت.

توێژینەوەی دووەم، كە (زە لانست) بڵاویكردۆتەوە. بەكارھێنانی (رێمدێسڤێر-Remdesivir) نەبۆتە ھۆی كەمكردنەوەی ٩٠٪ بەرەو ژووری مردن و تا خەڵك دڵنیا بێت لەوەی كە زووتر كۆتایی بە نەخۆشییەكە دێت.