رێزان شێخ دلێر لەپەرلەمانی عێراق شوێنی پەرلەمانتارێکی یەکێتی دەگرێتەوە

کوردستان

04/05/2020‌ 2167 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
رێزان شێخ دلێر رایدەگەیەنێت، بەهۆی ئەوەی كە زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە وەكو جێگرەوەی میران محەمەد دەبێتە پەرلەمانتاری یەكێتی و سبەی ئەگەر دانیشتنی پەرلەمان ئەنجام بدرێت سوێندی یاسایی دەخوات. 

لەلێدوانێكدا بۆ شارپرێس، رێزان شێخ دلێر ئاماژەی بەوەكرد، ئەمڕۆ رێكارە یاساییەكانم تەواو كردووە تاوەكو سبەی ئەگەر دانیشتنی پەرلەمان ئەنجام بدرێت، وەكو ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران سوێندی یاسایی بخۆم.

باسیلەوەشكرد، لەدوای د.میران زۆرترین دەنگم بەدەستهێناوە و هەربۆیە دەبمەوە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران". 

ئەوەش لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ بەفەرمی میران محەمەد دەستلەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەشی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كرد و هۆكارەكەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە لەچوار چێوەی چاكسازی حزبەكەی دووپۆستی نەمێنێت.