بە فشارى یەکێتی عەبدولرەحمان مستەفا لەکاندیدى وەزیرى داد رەتکرایەوە

عیراق

06/05/2020‌ 2135 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بە فشارى یەکێتی عەبدولرەحمان مستەفا لەکاندیدى وەزیرى داد رەتکرایەوە و کەسێکى تر بۆ پۆستەکەى دەست نیشان کرا.

بەپێی دواین زانیاری کە دەست شارپرێس کەوتووە بەفشارى یەکێتى و لە کۆبوونەوەکانى ئەمڕۆدا لەگەڵ مستەفا کازمى و لایەنەکانى تر عەبدولڕەحمان مستەفا لە کاندیدى وەزیرى داد دوورخرایەوە.

هەر بەپێی زانیارییەکان یەکێتى لە شوێنى عەبدولرەحمان مستەفا خالید شوانى پۆ وەزارەتى داد کاندید کردوەو ناوەکەى پێشکەشى مستەفا کازمى کردوە.

یەکێتی توانی لە بەغدا کۆدەنگی کۆبکاتەوە لەسەر ئەوەی عەندولرەحمان مستەفا باوەری بە یەکپارچەیی خاکی عێراق نییە.

س.هـ