ئەمریكا نەیتوانی ببێتە پێشەنگ لەرووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا

مەلەفی تایبەت

11/05/2020‌ 645 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گۆڤاری "ئۆراسیا دەیلی" دەقی چاوپێكەوتنێكی بڵاوكردووەتەوە لەگەڵ پرۆفیسۆر "زۆلتان ئاكس" مامۆستای ئیدارەو كار لە كۆلیژی لەندەن بۆ ئابوری، دەربارەی پێشكەوتنی چین بەسەر ئەمریكادا لە ئیدارەدانی قەیرانەكاندا و ئامادەیی بوونی بۆ ئەوەی ببێتە پێشەنگ و یەكەم لە جیهاندا.

لە دیدارەكەدا هاتووە وڵاتانی رۆژئاوا كەمتر ئامادەییان تێدایە بۆ مەترسییەكانی ئەم پەتایە لە چاو وڵاتی چین بۆ نموونە، ئەمە بۆچی؟

بروام وایە دوو وەڵام بۆ ئەم پرسیارە هەیە، یەكەم، رۆژئاوا لە مێژە پەتای تێدا بڵاونەبووەتەوە، واتە لەدوای ئەنفلۆنزای كۆنگەوە لە پەنجاكانی سەدەی رابردوو. 

لەبەر ئەوە ئامادەكارییەكان بۆ نەكردبوو، لەهەمان كاتدا پێشبنیشیان نەبوو بەهاتنی پەتاكە، رۆژئاوا ماوەی بیست ساڵە ئامادەیە بۆ هێرشی تیرۆریستی نوێ لە جۆری ١١ی سیپتەمبەر، وەها گومانیان دەبرد دلنیان لە بڵاوبوونەوەی هەر پەتایەك.

بەڵام چین ژمارەیەك شەپۆلی پەتای بەخۆیەوە بینیوە لەچەند دەیەی رابردوودا، پاشان بە شێوەیەكی باشتر ئامادەبووە دژی ڤایرۆس و كەمتر ڕاڕایی هەبووە بەوەی تووشی هێرشی تیرۆریستی دەبێت، رۆژئاوا پێویستی بەكاتێكی زۆر هەیە تا هەست بە هەرەشەی نادیار بكات و لەوە تێبگات كە چی دەكات.

بەبۆچوونی ئێوە، كەس بە سەركەوتوویی دەردەچێت بەسەر پەتاو قەیرانی نەوتیدا، چین یان ئەمریكا؟
ئەم پرسیارە پەیوەندی هەیە بە بنەماكانی سیستەمی جیهانییەوە، بە پێچەوانەوەی جەنگەكانەوە، لەسەر رۆژئاوا قورسە ئیدارەی پێشبینی هاووڵاتییەكانی بكات. 

چین تایبەتمەندی خۆی هەیە بەوەی دەولەتێكی گشتگیر ترەو توندوتۆڵ ترە لەگەڵ حكومەتێكی لێهاتوودا، ئەمە مانای ئەوەیە، ئەوان دەتوانن بڕیاری باشتر بدەن و هاووڵاتییەكانیان ناچار بكەن پایەند بن پێوەی، جا ئەگەر پێیان خۆش بێت یان نا.

هەروەها بابەتەكە پشت دەبەستێت بە چۆنیەتی پەرەسەندنی بازرگانی و جیهانگیرییەوە، چین دەیەوێت خۆی وەها وێنا بكات و وەها رەفتار بكات، كە دەیەوێت هاوكاری وڵاتانی تر بكات. 

كەچی پێشبینیان بۆ ئەمریكا وەهایە، كە نایەوێت هەڵیان بسێنێتەوە، دەكرێت چین پێگەیەكی باشتری هەبێت ئەگەر بتوانێ پارێزگاری لە پەیوەندییە بازرگانییەكانی بكات و بە شێوەیەكی باشتر لە ئەمریكا ڤایرۆسەكە قەتیس بكات.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا