شارپرێس:
ته‌ندروستی كه‌ركوك رایگه‌یاند، 9 تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا له پارێزگاكه چاكبوونه‌وه.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ته‌ندروستی كه‌ركوك ئاشكرایكرد: ئه‌مڕۆ دوای ئه‌نجامدانی پشكنینی پزیشكی بۆیان ده‌ركه‌وتووه 9 تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا له پارێزگاكه چاكبوونه‌وه و نه‌خۆشخانه‌یان به‌جێهێشتووه.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان: تا ئێستا كۆی ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له عێراق گه‌یشتووه‌ته 2 هه‌زار و 818 كه‌س و له‌و ژماره‌یه 110 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌زار و 719 كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه.