سۆران عومه‌ر: حكومه‌تی هه‌رێم دابه‌شكردنی موچه‌ی كرده‌ سێ مانگ جارێک و ده‌رماڵه‌ش ده‌بڕێت

کوردستان

13/05/2020‌ 918 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند، "ئەم حکومەتە کە شکستی خواردوەو ئیفلاسی ڕاناگەیەنن! ماوەی ٦٧ ڕۆژ تێپەڕیوە بەسەر موچەی مانگی ١٢ ی ساڵی رابردوو، موچەی مانگی یەکی چەند وەزارەتێکی دابەشکردوە".

سۆران عومه‌ر له‌نوسینێكدا ڕایگه‌یاند، "ئەم حکومەتە کە شکستی خواردوەو ئیفلاسی ڕاناگەیەنن! ماوەی ٦٧ ڕۆژ تێپەڕیوە بەسەر موچەی مانگی ١٢ ی ساڵی رابردوو، موچەی مانگی یەکی چەند وەزارەتێکی دابەشکردوە، لەکۆتایی دا رۆژەکان دەگەیەنێ بە ٩٠ ڕۆژ، واتە دوای دوو مانگ دەست دەکات بەموچەیەک و بەمانگێکیش دابەشی دەکات، بەمە موچەی کردووە بە سێ مانگ جارێک! واتە بەیەک وەرز موچەیەک دەدات، ئەویش ئەگەر بەغدا پارە بنێرێ".

سۆران عومه‌ر ده‌شڵێت "دواکەوتنی موچەی ئەمساڵیشی لە سێ موچەوە گەیاندوە بە پێنج موچە، لەگەڵ ئەوەشدا دەیەوێ دەرماڵەی فەرمانبەران ببڕێ، ئەمە حکومەتدارییە یان چەوساندنەوەی خەڵک؟ ئەمە شکست و ئیفلاس نیە چییە؟".

ڕ . ج