رۆژئاواى کوردستان بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی تا دوای جەژن درێژ کردەوە

کوردستان

14/05/2020‌ 271 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

هاوسەرۆکایەتی ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بە بڕیاری ژمارە (٤٢) قەدەغەی چوونەدەرەوە و هاتوچۆی تا دوای پشووەی جەژنی رەمەزان درێژ کردەوە.
بڕیارەکانى بەڕێوەبەرایەتى خۆسەر:

١- قەدەغەی چوونە دەرەوە، لە رۆژی سێشەممە ١٢ی ئایارەوە تا کۆتایی پشووی جەژنی رەمەزان بەردەوام دەبێت.
٢-قەدەغەکە لە ٧ی ئێوارە تا ٦ی بەیانی دەبێت.
٣-دووکان و بازاڕەکان لە کاتژمێر ٦ بۆ ٧ی ئێوارە کراوە دەبن.
٤- هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی گواستنەوە و نەفەرات دەتوانن لەو ماوەیەدا لە ناوخۆ و دەرەوە کار بکەن. دەبێت هاوڵاتیان پابەندی بڕیارەکانی خۆپاراستن بن.
٥- بێجگە لە بەڕێوەبەرایەتیە خزمەتگوزاریەکان و تەندروستی و کارمەندانی ئێشکگر و پاسەوانان، دەوامی کارکردن لە دامودەزگاکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری تا دوای پشووی جەژنی رەمەزان بەردەوام دەبێت.
٦- خاڵە سنووریەکان بە داخراوی دەمێننەوە تا ئەو رۆژەی هاوسەرۆکایەتی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بڕیاری لەسەر دەدات.
٧-لە هەفتەی کۆتایی مانگی رەمەزانی پیرۆزدا، رێورەسمە ئایینی و پرسەکان دەتوانن لە مزگەوت و ناوەندە ئایینیەکان بەڕێوە بچن، لەگەڵ ئەمەش دەبێت هاوڵاتیان پابەندی رێنماییەکانی تەندروستی بن.
٨- لە چوارچێوەی بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆدا، شوێنە گشتیەکانی وەکو چایخانە، چێشتخانە، کافتریا و خوێندنگا و زانکۆکان بە داخراوی دەمێننەوە.
٩- ئەم بڕیارە کانتۆنی حەسەکە ناگرێتە خۆی کە پێشتر ڤایرۆسی کۆرۆنای تێدا تۆمار کراوە. دەبێت بەڕێوەبەرایەتی جزیر بە پێی بارودۆخی ناوچەکە، رێوشوێنی پێویست بۆ ئەو ناوچەیە بگرێتەبەر.
١٠ ئەم بڕیارە هەموو هاوڵاتیەک دەگرێتەوە."

س.هـ