كۆرۆنا زیانێكی زۆر لەبەرشەلۆنە دەدات

وەرزش

16/05/2020‌ 231 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كاریگەرییە خراپەكانی زیانێكی زۆر بەر یانەی بەرشەلۆنە كەوتووە.

یانەی بەرشەلۆنە ماوەی چەند مانگێكە چالاكییە وەرزشییەكانی راگرتووە، كە رەنگە چەند مانگێكی تریش ئەو دۆخە بەردەوام بێت.

بەپێی توێژینەوەیەك، یانەی بەرشەلۆنە بەهۆی راگرتنی چالاكییە وەرزشییەكانی 150 ملیۆن یۆرۆ زیانی پێگەیشتووە.

هەر بەپێی توێژینەوەكە، ئەگەر یانەی بەرشەلۆنە بەردەوام بێت لەراگرتنی چالاكییە وەرزشییەكانی ئەوە زیانی زۆرتری بەردەكەوێت.

هـ ـ ح