شارپرێس:
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی رۆژی شه‌ممه ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی له شاری دهۆك گردبونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا به‌مه‌به‌ستی داواكردنی موچه‌كانیان و دواتر بووه هۆی دروست بونی گرژی له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منیه‌كان و ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی و رۆژنامه‌نوس له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌ستگیركران و تا ئێستا 10 كه‌سیان له زینداندا ماون.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ باسی له‌وه‌كردووه: دوای ئه‌وه‌ی رۆژی شه‌مه 16 ی ئایاری 2020 ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی له شاری دهۆك گردبونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا به‌مه‌به‌ستی داواكردنی موچه‌كانیان و دواتر بووه هۆی دروستبونی گرژی له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منیه‌كان و ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی و رۆژنامه‌نوس له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌ستگیركران، به‌گوێره‌ی به‌دواداچونه‌كان نوسینگه‌كه‌یان له ئێستادا زۆربه‌ی ده‌ستگیركراوه‌كان ئازاد كراون و ته‌نها 10 كه‌س تا دوای نیوه‌ڕۆی 17 ی مانگ به‌بریاری دادوه‌ری دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی دهۆك ماون.
ده‌شڵێت: "له پێناو ڕێزگرتن له‌قۆناغی لێكۆڵینه‌وه‌كان نوێنه‌ری ده‌سته‌كه‌مان له نوسینگه‌ی دهۆك نه‌یانتوانی ڕاگیراوه‌كان ببینن و بڕیاره به‌یانی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌ردانیان بكه‌نه‌وه‌و بۆ ئه‌وه‌ی له‌نزیكه‌وه ئه‌وانیش ببینن و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ بكه‌ن وله‌نزیكه‌وه له ڕه‌وشیان ئاگاداربن و به‌رده‌وام ده‌بین له‌به‌دوا داچون و دواتریش ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ له‌سه‌ر كۆی ڕووداوه‌كان و خۆپیشاندانه‌كان ڕاپۆرتی خۆی ده‌بێت".
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ رونیشیكردووه‌ته‌وه: بڕوای ته‌واوی به ئازادی ڕاده‌ربرین وپارێزگاری كردن له‌مافه‌كانی هاوڵاتیان هه‌یه وه‌ك بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی مافه‌كانی مرۆڤ و پاڵشتی له داواكانی هاوڵاتیان و موچه‌خۆران ده‌كات له پێناو دابین كردنی ژیانێكی شایسته، و خۆپیشاندان و گردبونه‌وه‌ش مافێكی ڕه‌واو ئاسایی هاوڵاتیانه بۆ داواكردنی مافه‌كانیان به گوێره‌ی یاسا كارپێكراوه‌كان و ڕێنمایی یه‌كه ئیداریه‌كان.