چافی سادیۆ مانی شۆك دەكات

وەرزش

18/05/2020‌ 549 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
چافی هرناندێزی ئیسپانی‌و راهێنەری ئێستای یانەی سەدی قەتەری رایگەیاند، سادیۆ مانی هێرشبەری یانەی لیڤەرپوڵ گونجاو نییە بۆ یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی.

چافی لەمیانی لێدوانێكی وتی: كە مانی‌و ئۆبامیانگ دوو هێرشبەرن لەشوێنی كراوە دەتوانن یاری بكەن، لەكاتێكدا بەرشەلۆنە پێویستی بەیاریزانێكی لەشوێنێكی دیاریكراو یاری بكات.

ئەو راهێنەرە وتیشی: كە هەریەكە لەیاریزانان لویس سوارێزو ساموێل ئیتۆ لەرابردوو بۆ ئەو شێوازی یاریكردنە گونجاو بوون.

ئەمە لەكاتێكدایە، چەند دەنگۆیەك هەیە یانەی بەرشەلۆنە هەوڵی كڕینی سادیۆ مانی دەدات، بۆ ئەوەی لەهاوینی داهاتوو بیگوازێتەوە ریزەكانی.

هـ ـ ح