شارپرێس:
د.دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر ڕایگەیاند، لهئێستادا تەنیا سێ تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەههولێر لهنەخۆشخانە ماون.
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر لهمیانی لێدوانێكی ڕۆژنامهوانیدا ڕایگهیاند، لهئێستادا تەنیا سێ تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەههولێر لهنەخۆشخانە ماون، ئەوانیش تەندروستیان جێگیرە و ئەگەری زۆرە بەر لە جەژنی رەمەزان چاکببنەوە.
وتیشی، "چاكبوونهوهی ئهو سێ نهخۆشه به مانای كۆتاییهاتنی كۆرۆنا نییە و مەترسییەكە هەر هەیە".
بهوتهی بهڕێوهبهری گشتی ههولێر، "لە بازگاكان لەوانەی كەرەنتینكراون و هەموو ئەوانەش بە هەر هۆكارێك بێت لە دەرەوە دەگەڕێنەوە پشكنینیان بۆ دەكرێت، ئەمە جگە لەوەی رۆژانە بەشێوەیەكی هەڕەمەكی لەناو خەڵكی ئاسایی پشكنین دەكەین".
تا ئێستا لهههرێمی كوردستان 413 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لهو ژمارهیه 212 تووشبوویان لە سنووری پارێزگای هەولێرن، یەکێک لەو تووشبووانەی هەولێر گیانی لە دەستداوە، هاوكات 208 توشبووش چاكبوونهتهوه.
ڕ . ج