شارپرێس:
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌بۆنه‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی جه‌ژنی پیرۆزی ره‌مه‌زان ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی بۆ ئازادكردنی ئه‌و به‌ندكراوانه راگه‌یاند كه له سه‌رده‌می شه‌ڕی داعشدا له كه‌ركوك ده‌ستگیركراون.
محه‌مه‌د عوسمان لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 2ی ڕێكخستنی كه‌ركوكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "ئێمه له دوای ئه‌وه‌ی كه له لایه‌ن هاوسه‌رۆك و مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی ئامۆژگاری كراین كه ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كۆی ئه‌و به‌ندییانه‌ی كه له‌سه‌رده‌می شه‌ڕی داعش كه لای یه‌كێتیی یان لای حكومه‌تی هه‌رێمی كورستانن به تایبه‌تی له سنووری سلێمانی هه‌موو ئه‌وانه ڕاده‌ستی حكومه‌تی فێدراڵی بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵبده‌ین له ئێستا به‌دواوه ئه‌و كێشانه‌ی كه له‌ڕابردوودا ڕوویان داوه".
باسی له‌وه‌شكردووه: له حكومه‌تی ڕابردوودا له‌سه‌رده‌می سه‌دام حسێن و حزبی به‌عسدا هه‌ر كوشتن و بڕین و تاوان و ده‌ركردن بوو، له دوای 2003 –شه‌وه تا ئێستا هه‌ر شه‌ڕ و خه‌ڵك كوشتن و وڵات كاولكردنه، بۆیه ئێمه تێگه‌یشتن كه ئه ڕێگایه ئه‌و ڕێگایانه نییه كه میلله‌ته‌كه‌مان به ئاشتی و ئارامی بژی، ئه‌مه ئه‌و ڕێگایانه نییه كه ئێمه بیری لێبكه‌ینه‌وه، بۆیه ئێمه ده‌مانه‌وێت ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی تازه بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌كمان نه‌ك هه‌ر كه‌ركوك، به‌ڵكوو هه‌موو عیراقیش له‌سایه‌ی سیاسه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سوودمه‌ند بن.
هاوكات راكان جبوری پارێزگاری كه‌ركوك به وه‌كاله‌ت له كۆنگره‌كه‌دا وتی "ئه‌مڕۆ له مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زاندا ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی به‌خشنده راده‌گه‌یه‌نرێت و له‌خوای گه‌وره داواكارین كار‌و ئه‌نجامه‌كانی سه‌ركه‌وتوو بن، ئه‌ویش كاركردنه بۆ ئازادكردنی ژماره‌یه‌ك به‌ندكراو له به‌ندیخانه‌كانی پارێزگای سلێمانی له هه‌رێمی كوردستان یا خود ئه‌و به‌ندیخانانه‌ی كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌رپه‌رشتیان ده‌كات".
ده‌شڵێت: "ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه گرنگه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووان ڕۆڵیان هه‌بێت، كه‌شێكی ئه‌رێنی هه‌یه له‌پێكه‌وه‌ژیان له كه‌ركوك و هه‌روه‌ها كه‌شێكی ئه‌رێنی هه‌یه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه و هه‌روه‌ها كه‌شێكی ئه‌رێنی هه‌یه بۆ پێكه‌وه‌گونجانی سیاسی كه ئه‌مه‌ش زۆر گرنگه. ئه‌مڕۆ هه‌مومان هاوبه‌شین له جه‌نگی دژی تیرۆر، و بنیاتنانی ئه‌م شاره و سه‌قامگیری و پێكه‌وه‌ژیان تێیدا، له هه‌مان كاتدا پێویسته ئه‌وه‌ش ڕوون بكه‌ینه‌وه كه هیچ تاوانبار و تیرۆریستێك ئازاد ناكرێت".
ئه‌وه‌شی وت: "ڕێككه‌وتنه‌كه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و بێتاوانانه ئازاد بكرێن كه لیژنه ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوك بڕیار ده‌ده‌ن كه هیچ شتێكی یاساییان له‌سه‌ر نییه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه دۆسییه‌ی تاوانكاری و تیرۆریستییان هه‌یه ڕه‌وانه دادگاكان ده‌كرێن".