ئەمەریكا هێلیكۆپتەرێكی نوێ تاقیدەكاتەوە

جیهان

20/05/2020‌ 953 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیا ئەمەریكییەكانی وەك Sikorsky و Boeing بەردەوامن لە تاقیكردنەوەی فڕینی هێلیكۆپتەری هەرە خێرای SB-1 Defiant ، كە ڤیدیۆی فڕینەكەی لە پێگەی تویتەردا بڵاوكراوەتەوە.

بەگوێرەی پێگەی Defence Blog فڕۆكەی هێلیكۆپتەری SB-1  لەكاتی تاقیكردنەوەكاندا توانای خۆی بۆ فڕین لەبەرزاییەكی كەمدا سەلماندووە .

تاقیكردنەوەكان بە ئامادەبوونی رایان مكارنتی وەزیری سوپای ئەمەریكا و سیناتۆر تامی داكویرس بوون، كە ئەفسەرێكی خانەنشینە و بەشداری جەنگی عێراقی كردووە لەكاتی كەوتنەوە خوارەوەی هێلیكۆپتەرەكەیان لەجۆری سیكۆرسكی UH-60 بلاك هۆك قاچەكانی لەدەستداوە .

پەرەپێدانی فڕۆكەی SB-1 Defiant لەچوارچێوەی بەرنامەی Future Vertical Lift دایە، كە تێیدا پلان بۆ دروستكردنی فڕۆكەی هێلیكۆپتەری خاوەن دیزاینی تایبەت دەكرێت، كە شارەزایان پێیانوایە ئەم شێوازە نوێیە فرۆكە رووی دروستكردنی فڕۆكە هێلیكۆپتەرە نوێكان دەگۆڕێت، كە بەلای ئەوانەوە لەكاتی هەستان و نیشتنەوە و بەرزبوونەوەدا تایبەتمەندی ناوازەی هەیە، بەشێویەیەك خێراییەكی هەیە، كە هێلیكۆپتەرە ئاساییەكانی تر نیانەو  دەگاتە ٤٦٠ كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا.

وابڕیارە فرۆكەی SB-1 Defiant لە ئەمساڵدا بەردەوام بێت لە تاقیكردنەوەكانی فڕینیداو دواتر بخرێتە خزمەتی سەربازی سوپای ئەمریكا.


وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵلا ئاڵی