"ئێڵ جی" لیستی كۆمەڵێك مۆبایل بەنرخی گونجاو رادەگەیەنێت

هەمەڕەنگ

21/05/2020‌ 461 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای ئێڵ جی، بۆ ئەوەی پێگەی خۆی لە بازاڕی مۆبایلە هۆشمەندەكاندا بەهێز بكات، چەند مۆبایلێك لەخێزانی Q بە نرخی گونجاو ڕادەگەیەنێت

ئێڵ جی، لیستی چەند مۆبایلێكی تۆمار كردووە لەوانە: Q31, Q32, Q33, Q51, Q51S, Q52, Q53, Q61, Q62, Q63, Q91, Q92 и Q93  بۆ ئەوەی لەمساڵدا بیانخاتە بازاڕەكانی جیهانەوە.

كۆمپانیاكە تا ئێستا ئاماژەی بە تایبەتمەندی یەك مۆبایلێك كردووە، ئەویش مۆبایلی  Q51ە، كە خاوەنی ڕونمایەكی  FullVisiоn IPS ە بەقەبارەی 6.5 ئینج و بەوردیی پیشاندانی  +HD، هەروەها مۆبایلەكە كار بەپرۆسێسەری Mеdiatek Hеlio P22 دەكات.

مۆبایلەكە سێ كامێرای سەرەكی بەقەبارەی (13+5+2) مێگاپێكسڵ هەیە و كامێرای پێشەوەی 13 مێگاپێكسڵە.

شارەزایان وای دەبینن ئەم هەنگاوەی ئێڵ جی لەو قەیرانانە ڕزگاری دەكات، كە ئەو و چەندان كۆمپانیای تری وەبەرهێنی مۆبایلە زیرەكەكان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە تووشی بوون.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ