قەڵەوی جۆرێكە لە پیربوونی پێشوەختە

تەندروستی

21/05/2020‌ 527 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی نوێ، قەڵەوی جۆرێكە لە پیربوونی پێشوەختە و هەڕەشەیە لەسەر تەندروستی مرۆڤ و بەئەندازەی بەساڵداچوون تەمەنی مرۆڤ كورت دەكاتەوە و پەیوەستە بە چەندین نەخۆشیشەوە.

بەگوێرەی پێگەی "ibeliebeinsci" ،  سیلڤیا سانتۆزا، خانمە زانای بواری خۆراكناسی لەزانكۆی كۆنكۆردیا لەكەنەدا، كە دەڵێت: دەمانەوێت بیسەلمێنین قەڵەوی هاوشێوەی پیربوونە، لەراستیشدا نەخۆشییەكان بە میكانیزمێكی هاوشێوەی بەدووی پیری و قەڵەیدا دێن.

سانتۆزا و تیمەكەی بەدواداچوونیان بۆ زیاتر لە ٢٠٠ لێكۆڵینەوە كردووە، كە لەسەر قەڵەوی كراون هەر لە كاریگەرییە خانەیی و گەردیلەییەكانی تا دەگاتە كاریگەرییەكانی لەسەر جوڵە و توانا هۆشەكی و سیستەمی بەرگری جەستەی مرۆڤ.

ئەنجامی لێكۆڵینەوەكەیان ئەوە بووە، كە قەڵەوی بەهۆی كاریگەرییەكانی لەسەر تەندروستی مرۆڤ ئەوە هاوشێوەی پیرییە، بەو واتایەی دەبێتە هۆی دەركەوتنی زۆرینەی ئەو نەخۆشییانەی لەكاتی بەتەمەنداچووندا دەردەكەون.

هەروەك دكتۆرە ئیلیزابیس كراوچ دەڵێت: ئەو لێكۆڵینەوەیە زەنگێكی بەئاگاهێنانەوەیە لەبەر ئەوەی خەڵك زۆر قسەی سواوی لەبارەی قەڵەوییەوە بیستووە، بۆیە تا زانیارییەكان بابەتی تر بێت كاریگەرییەكەی لەسەر خەڵك باشتر دەبێت.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی