شارپرێس:
سه‌رۆكی تیمی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "نامه‌وێت وێنه‌ی ڕۆژی دوایی له‌سه‌ر زه‌وی بده‌مه شه‌پۆلی دووه‌می كۆرۆنا، به‌ڵام پێویسته واقعی بین".
دكتۆره ئه‌ندریا ئاموون، سه‌رۆكی تیمی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕایگه‌یاند، پێویسته وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا خۆیان بۆ شه‌پۆلی دووه‌می كۆرۆنا ئاماده‌بكه‌ن، ده‌شڵێت "ئێستا كاتی پشوو نییه".
ئه‌ندریا ئاموون باسی له‌وه‌شكردووه، نامه‌وێت وێنه‌ی ڕۆژی دوایی له‌سه‌ر زه‌وی بده‌مه شه‌پۆلی دووه‌می كۆرۆنا، به‌ڵام پێویسته واقعی بین، ئێستا كاتی پشوو وه‌رگرتن نییه".
سه‌رۆكی تیمی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ڤایرۆسی كۆرۆنا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌شده‌كاته‌وه، هاتنی شه‌پۆلی دووه‌می كۆرۆنا ئه‌گه‌ری ڕوودانی نزیكه.
له‌ئێستادا ژماره‌ی تووشبووان به كۆرۆنا له جیهاندا پێنج ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندوه، هاوكات له‌و ژماره‌یه 330 هه‌زار كه‌س مردووه، له‌به‌رامبه‌ریشدا 2 ملیۆن و 35 هه‌زار كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه.
ڕ . ج