پەرلەمانتاران دەتوانن لە مانگی حەوتدا فۆرمی دەستبەرداری خانەنشینی پڕبکەنەوە

کوردستان

22/05/2020‌ 174 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، هەر ئەندامپەرلەمانێک لە خولی پێنجەم و پەرلەمانتارانی خانەنشینی خولەکانی دیکە دەیانەوێت ئارەزوومەندانە دەستبەرداری موچەی خانەنشینییان بن، دەتوانن لە ١ی تەمووزەوە داواکاری پێشکەشبکەن.

پەرلەمانی کوردستان لە نوسراوێکدا کە واژووی سەرۆکى دیوانى پەرلەمانى لەسەرە رایگەیاندوە، هەر ئەندامپەرلەمانێک لە خولی پێنجەم و پەرلەمانتارانی خانەنشین لە خولەکانی دیکە، دەیانەوێت ئارەزوو مەندانە دەستبەرداری موچەی خانەنشینی پەرلەمانتاری بن.

لە نوسراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە پەرلەمانتاران دەتوانن لە رێکەوتی ١ی ٧ی ٢٠٢٠ەوە بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ سەردانی سەرۆکایەتی دیوانی پەرلەمان بکەن، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕێوشوێنی یاسایی.


لەسەرەتای ئەمساڵ یاسای چاکسازیی لە خانەنشینی موچە و دەرماڵە، بە دەنگی ٨٩ پەرلەمانتار لە پەرلەمانی کوردستان پەسەندکرا، بەشێک لەپەرلەمانتاران بانگەشەى ئەوە دەکەن ئەو فۆڕمە پڕ دەکەنەوەو زۆرینەشى ئامادە نییە پڕی بکاتەوە.

س.هـ