لە 90% ناوبژیوانەكانی ئیسپانیا هاندەری ریاڵ مەدریدن

وەرزش

23/05/2020‌ 294 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیگیۆ"ی ئیسپانی لێدوانێكی ئاگرینی ناوبژیوانێكی ئیسپانی بڵاوكردەوە، كە بووەتە جێگەی مشتومڕ.

ئەو ناوبژیوانەی قسەی بۆ رۆژنامە ئیسپانییەكە كردووە، ئیدواردۆ ئیتورالدی گونزالیسی تەمەن 53 ساڵ بووە، كە چەند ساڵێك ناوبژیوانی لەخولی ئیسپانی كردووە.

بەپێی قسەی ئەو ناوبژیوانە، لە سەدا نەوەدی ناوبژیوانەكانی خولی ئیسپانی هاندەری ریاڵ مەدریدن‌و لەسەدا دەی تریش هاندەری یانەی بەرشەلۆنە.

ئەو قسانە كاردانەوەی دروست كردووەو باس لەوە دەكرێت، ئەو رێژەیە كاریگەری لەسەر ئەنجامی یارییەكان داناوەو گۆڕانكاریشی بەسەر هاتووە.

هـ ـ ح