شارپرێس:
وڵاتێكی عەرەبی رایگەیاند، كە تەواوی ئەو كەسانەی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، هیچ نیشانەیەكی نەخۆشییەكەیان نییە.
پێگەی "صحراو میدیا"، لە بەرێوەبەری گشتی تەندروستی مۆریتانیا سەیدی وەلید زەحاف، گواستییەوە، كە تەواوی نەخۆشانی ڤایرۆسی كۆرۆنا هیچ نیشانەیەكی نەخۆشییەكەیان نییە.
ئەو بەرپرسە راشیگەیاند، تەنیا 163 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونو ئەو كەسانەش تەندروستییان زۆر باشەو هیچ نیشانەیەكی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنایان نییە.
ئەو باسی لەوەش كردووە، كە تووشبووەكان لەنەخۆشخانە دانراونو لەكەسانی تر جیاكراونەتەوە بۆ ئەوەی نەخۆشییەكە زیاتر بڵاونەبێـتەوە.
هـ ـ ح