سەدان هەزار دۆنم زەوی كشتوكاڵی عێراق سووتاون

عیراق

23/05/2020‌ 586 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لە ٢١ی نیسانی رابردوودا تا ٢٢ی ئایاری رابردوو، 164 رووداوی ئاگركەوتنەوە لەزەوییە كشتوكاڵییەكان روویداوە، كە بەهۆیەوە ١٠١ ھەزار و ٢٢٢ دۆنم زەوی كشتوكاڵی لە ژمارەیەك پارێزگای ناوەڕاست و باشووری عێراق سووتاوە.

بەرێوەبەرایەتی بەگری شارستانی عێراق رایگەیاند، لەماوەی ئەو مانگە زۆرترین رووداوەكانی ئاگركەوتنەوە لەپارێزگای سەڵاحەددین كەوتووتەوە، كە 48 رووداوە و دوای ئەوەیش پارێزگای نەینەوا بە 25 و پارێزگای دیالە بە 20 رووداو دێن.

بەرێوەبەرایەتییەكە راشیگەیاند، رووداوەكانی ئاگركەوتنەو 65یان بەهۆی شۆرتی كارەبا، 27ی دیكەیان لە ئەنجامی فرێدانی ئاگر لە ماكینی دەڕاسە و 18 دیكەیان سەرچاوەكەی ئاگری دەرەكی، 13ی دیكەیان لە ئەنجامی ئاگری جگەرە و نۆی دیكەی بە ئەنقەست و هەشتی دیكەشیان لە ئەنجامی كردەی تیرۆریستی بوون.

هەروەها رایگەیاندووە، كە 34 رووداوی ئاگرتنەوە هۆكاری دیار نییە، بەڵام لێكۆڵینەوەیان لەبارەوە دەكرێت.

هـ ـ ح