‏داوادەكرێت فایلی قەرزەكانی حكومەتی هەرێم ببرێتە پەرلەمانی كوردستان

کوردستان

23/05/2020‌ 1101 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
داوادەكرێت فایلی قەرزەكانی حكومەتی هەرێم، كە 27 ملیار دۆلارە ببرێتە پەرلەمانی كوردستان‌و لێكۆڵینەوەی لەسەر بكرێت.

هۆشیار عەبدوڵڵا پەرلەمانتاری كورد لەپەرلەمانی عێراق لەو بارەوە دەڵێت: فایلی ۲۷ ملیار دۆلار قەرزەكە دەبێ ببرێتە پەرلەمانی كوردستان.

هەروەها دەڵێت: هەمو وردەكاریەكانی بخرێتە بەردەم رایگشتی.ئەو ۲۷ ملیارە دەبێت لە فراوانترین ئاستدا ببێتە قەزییە.

باسی لەوەش كرد، كە ئەو قەرزە و تاوانبارەكانی كاتیەتی ڕوون و ئاشكرا بهێنرێنە پەرلەمان، تاوانێكی گەورەیە بەرانبەر خەڵك و دەبێ دواكاری گشتی بێتە قسە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە شەوی رابردوو مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم دانی بەوەدانا حكومەتەكەی بڕی 27 ملیار دۆلار قەرزارە.

هـ ـ ح