پێنج كەسی دیكە لەدهۆك توشی كۆرۆنا بوون

کوردستان

23/05/2020‌ 176 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لەئەنجامی پشكنینەكانیان پێنج حاڵەتی نوێی توشبون بەكۆرۆنا لەدهۆك دەستنیشانكراوە. 

دەقی راگەیەندراوەكە:

دەرەنجامی نوێ ...

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، پێنج تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دهۆک دەستنیشانکران، هەموویان پیاون و دانیشتووی قەزای ئاکرێن، پیشەیان پاسەوانن لەسەر میلاکی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ تەمەنیان ٣٨ و ٣٧ و ٣٧ و ٣٦ و ٣٠ ساڵن دوای تەواوبوونی دەوامیان لە شاری بغداد و گەڕانەوەیان و وەرگرتنی نمونەی پشکنینی تاقیگە دەرەنجام پۆزەتیف دەرچوون.

وەزارەتی تەندروستی
٢٣ ئایار ٢٠٢٠