شارپرێس:
وەزارەتی تەندروستی رایگهیاند، هەشت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران.
له راگهیهندراوێكدا وەزارەتی تەندروستی ههرێم باسی لهوهكردووه: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، هەشت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران.
دهشڵێت: پێنج ئافرەتی تەمەن ٦٧ و ٤٧ و ٤٧ و ٣٨ و ٣٧ ساڵ و سێ پیاو تەمەن ٥٧ و ٣٧ و ٢٦ ساڵ، تەنها یەکێکیان بەرکەوتەی تووشبووی پێشووە دانیشتووی شاری سلێمانیە و یەکێکی تر گەشتی دەرەوەی وڵاتی کردووە دانیشتووی قەزای ڕانیەیە و شەش تووشبووەکەی تر بەهۆی بوونی نیشانەکانی نەخۆشی پشکنینی تاقیگەیان بۆ کراوە و پۆزەتیڤ دەرچوون و دانیشتووی شاری سلێمانین.