17 توشبوی کۆرۆنا چاکبونەوە و دەگەڕێنەوە ماڵەوە

کوردستان

23/05/2020‌ 374 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
تەندروستی سلێمانی رایگه‌یاند، دوای مانەوەیان بۆ ماوەی دەرۆژ لەنەخۆشخانەو لەژێر چاودێری پزیشکی و وەرگرتنی چارەسەر، 17 توشبوی کۆرۆنای نوێ چاکبونەوەو دەگەرێنەوە ماڵ و ژیانی ئاسایی خۆیان.

ڕاگەیاندنی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌: "دوای مانەوەیان بۆ ماوەی دەرۆژ لەنەخۆشخانەو لەژێر چاودێری پزیشکی و وەرگرتنی چارەسەر، 17 توشبوی کۆرۆنای نوێ چاکبونەوەو دەگەرێنەوە ماڵ و ژیانی ئاسایی خۆیان".

باسی له‌وه‌شكردووه‌: "داوا دەکەین هاوڵاتیان پابەندی رێنمایە تەندروستیەکان بن لەپێناو ژیانێکی تەندروست و دور لەتوشبوو لە کۆرۆنا".