روس كۆسمۆس هاوكاری ئەمریكا لە جەنگی ئەستێرەكاندا دەكات

مەلەفی تایبەت

24/05/2020‌ 989 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە، گۆڤاری "نیزافیسمایا غازیتا" راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە دەربارەی بەكارهێنانی باڵەكانی رۆكێتە روسییەكان لەلایەن ئەمریكاوە بۆ دژایەتیكردنی مۆسكۆ لە بۆشایی ئاسماندا.

بەپێی راپۆرتەكە، لەگەڵ ئەوەی دروست كردنی بزوێنەرو رۆكێت و كەشتی و وێستگە ئاسمانییەكان سەركەوتنی گەورەیان بەدەست هێناوە، كەچی روسیا لە زۆر رووەوە لێهاتوویی بەكارهێنانەكانی لە پێشترە. 

هەر بەپێی راپۆرتەكە، لەكاتێكدا ئەمریكا بەرهەمی سەركەوتنەكانی پیشەسازی رۆكێتە روسییەكان دەچنێتەوە و بۆ مەبەستی سەربازی بەكاریان دەهێنێت، كە دیارە لە ١٧ی مایۆدا رۆكێتی ئەتڵەس ڤی ی شەڕكەری مانگە دەستكردەكان گەیشتە ئەو ئاستەی بۆی دیاریكرابوو.

ئەوەی گەیشتە ئەم دەرەنجامە خەمبارە، شیكاری سەرژمێریەكانی هەڵدانی رۆكێـتە باركراوەكان بوو لە جۆری ئەتڵەس بۆ كەشتییە ئاسمانییەكان لە ئاسمانی ئەمریكادا، ئەویش رۆكێتی بارگراوی كراو بە بزوێنەری  رۆكێتی روسی ئاڕ دی ١٨٠، كە بە سوتەمەنی شل كار دەكات و كۆمپانیای "ئینیرغوماش" ی سەر بە "روس كوسكوس" بەرهەمی دەهێنێت و ئەمریكییەكان لە ساڵی ٢٠٠٠ ەوە بەكاریدەهێنن، لەسەر بنەمای گریبەستێك گوایە لە بەرژەوەندی روسیایەو حكومەت لەگەڵ ئەمریكادا لەنەوەدەكان مۆری كردووە. 

تا ئێستاش روسیا لە پەرەپێدانی پلانەكەیدایە بۆ بەكارهێنانی ئەم بزوێنەرانەو هەمواركردنەوەی لەسەر ئەو كەشتیانەی ئامادەی هەڵدانین.

هەندێك لە سیاسی و شارەزا روسەكان بەردەوامن لەسەر ئەوەی بڕوا بە خەڵكی بهێنن، كە ئەمریكا ئاڕدی ١٨٠ بۆ مەبەستی ئاشتی بەكاردەهێنێت، بەڵام زانیارییە رەسمییەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن بەهۆی ئەمەوە ئەمریكییەكان ٨٩ پرۆسەی هەڵدانی رۆكێتیان لە جۆری ئەتڵەس تاقیكردووەتەوە و سێ بەشیان مانگی دەستكردی سەربازی بوون بۆ هەواڵگری و پەیوەندیەكان و هۆكاری تر بۆ بۆشایی ئاسمان، و بە رێگەیەك لە رێگەكان بەستویانەتەوە بە بەرنامەی جەنگی ئەستێرەكانەوە؛ كە لە هەشتاكانەوە هاتوتە بوون.

لەو بارەیەوە شارەزای سەربازی عەقید ڤلادیمیر بوبوف دەڵێت: لەماوەی بیست ساڵی بەكارهێنانی بزوێنەرەكەدا لەلایەن ئەمریكاوە، پێدەچێ رێگەیەكیان دۆزیبێتەوە بۆ ئەوەی بیگۆڕن، پێش سڵێك، دامەزرێنەرو سەرۆكی سپەیس ئێێكس "ئیلۆن ماسك" دەڵێت: بزوێنەری ڕاپتۆر؛ پەرەیان پێداوەو لەوەی روسیا پێشكەوتو ترە. 

دەشڵێت: دوای ئەم راگەیاندنە، پەنتاگۆن روسیای خستە لیستی ئەو دەوڵەتانەی رێگە بە بەكارهێنانی بەرهەمەكانی نادرێت لە ١ی یەنایەری ٢٠٢٣ەوە لە هەڵدانی مانگی دەستكردی ئەمریكادا.

بوبوف تێبینی ئەو راستیەشی كردووەتەوە روسیا لە ماوەی ٢٠ ساڵدا ١١٦ بزوێنەری ئاڕ دی-١٨٠ی رادەستی ئەمریكا كردوە، و تاكو ئێستا ٢٠ دانە زیاتری لێ بەكارنەهێناوە. و سەرجەم پرۆسەكانی هەڵدانی رۆكێتەكان تاكو ساڵی ٢٠٢٣ لە بەرژەوەندی پەنتاگۆندا دەبێت. لەم ساڵیشدا، پلان دادەنێت بۆ هەڵدانی حەوت رۆكێتی ئەتڵەس ڤی (روسی-ئەمریكی)، شەشیان سەربازیەو یەكێكیان نیمچە سەربازیە. پاشان، وەك پێدەچێ، جۆرە ئەمریكیەكان بەكاردەهێنرێن.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا