سێ‌ ئەندامی سوپای پاسدارانی ئێران لەسوریا كوژران

جیهان

24/05/2020‌ 776 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
چەند فڕۆكەیەكی نەناسراو موشەكیان ئاراستەی بنكەیەكی سەر بەسوپای پاسدارانی ئێران لەسوریا كرد.

بەپێی سەرچاوەكان فڕۆكەكان لەناوچەیەكی شاری مەیادین لەرۆژهەڵاتی دێرزور ئەو هێرشەیان ئەنجامداوە.

هەر بەپێی سەرچاوەكان، لەئەنجامی هێرشەكە سێ‌ ئەندامی سوپای پاسدارانی ئێران كوژراون‌و پێنج ئەندامی تریش برینداربوون.

هاوكات روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، كە ئۆتۆمبیلێكی سەربازی سوپای ئێران لەسوریا كراوەتە ئامانج‌و بەهۆیەوە چەند كەسێك كوژراون، بێ‌ ئەوەی وردەكاری زیاتر لەو بارەوە بخرێتەروو.

هـ ـ ح

بەپەلە